• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 217
  • سێ شەممه 6/7/1395
  • رۆژژمێر :

مەترسیەکی نوێی جگەرە کێشان ئاشکرا دەبێت

 زانایان لە قوتابخانەی پزیشکی هارفارد، مەترسییەکی گەورەی جگەرە کیشان ئاشکرادەکەن و هۆشداری دەدەنە هاوڵاتییان لە کەمکردنەوەی جگەرەکێشان، چونکە دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە کرۆمۆسۆمەکان و سستبونی گەشەی خانەکان.

 


بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەکی زانایانی بواری بۆماوەیی، کە لەسەر کۆمەڵەی میسیل (CH3) لەترشی ناوکی ١٦ هەزار کەس ئەنجادرابوو دەرکەوتوە، جگەرە کێشان دەبێتە هۆی گۆڕانکارییەکی گەورە لە چالاکی کرۆمۆسۆمەکان لەماوەیەکی درێژدا و گەشەی خانەکان لاواز دەکات.

زانایان توێژینەوەکەیان، لەسەر کۆمەڵێک کەسی جگەرەکێش ئەنجامداو شیکاريان بۆ خوێنیان کرد، تێیدا دەرکەوت گۆڕانکاری لە کۆمەڵەی میسیل (CH3) لە ترشی ناوه‌کی ڕوویداوەو کاریگەری نەرێنی کردۆتە سەر ٧ هەزار کرۆمۆسۆم بەمەش مەترسی توشبون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جۆرەکانی شێرپەنجە دروستدەبێت.

 زانایان دەڵێن، ئەو کەسانەی لەساڵانی ڕابردوودا جگەرەکێش بون، دوای ١٠ ساڵ زیاتر مەترسی توشبونیان بە نەخۆشی شێرپەنجە دەبێت.

تۆڕی هەواڵی کوردی