سفركردنی سەری منداڵ هۆكارە بۆ بەهێزبوونی قژی ؟
هەندێک کەس پێیان وایە تاشین و سفرکردنی سەری منداڵ دەبێتە هۆی بەهێزبوونی قژی، بەڵام ئەمە لە ڕوی زانستییەوە بەهیچ شێوەیەک ڕاست نییە.
- زۆربەی منداڵان لە ساڵی یەکەمی تەمەنیاندا قژێکی بێهێز و تەنکیان هەیە، بەڵام ئەم مووانە وردە وردە هەڵدەوەرن و دوای ئەوە مووی هەمیشەیی منداڵ دروست دەبێت.
-تاشین و سفرکردنی سەر لە هیچ تەمەنێکدا نابێتە هۆی بەهێزبوون و پڕبونەوەی قژ، ئەو بۆچوونەی کە پێی وایە سفرکردنی سەری منداڵ دەبێتە هۆی ئەوەی لە داهاتوودا قژی بەهێزبێت بە تەواوی هەڵەیە.
- پێویستە دایکان و باوکان دوور بکەونەوە لە شانەکردن وبەستنی قژ و سفرکردنی سەری منداڵەکانیان لە خوار تەمەنی یەک ساڵییەوە، چونکە لەم تەمەنەدا پیستی سەر ناسکە و بە ئاسانی زیانی تەندروستی پێدەگات و ئەمەش دەبێتە هۆی خاوبونەوەی گەشەی قژ.
-جگە لەوەش ئەگەر هەیە لە کاتی تاشینی سەری منداڵدا زیان بە ڕەگ و پێستی سەر بگات، لەبەر ئەوە باشترین ڕێگا بۆ شانەکردن و ڕێکخستنی قژی منداڵ بریتییە لە پەنجەکانی دەست یان شانەیەکی زۆر نەرم.
-لە دوای تەمەنی یەک ساڵی و هەڵوەرینی هەموو موەکانی منداڵ و هاتنەوەی مووی تازە و هەمیشەیی دایکان و باوکان دەتوانن چەند مانگ جارێک بەشێک لە قژی منداڵەکانیان ببڕن، ئەمەش منداڵەکە دوور دەخاتەوە لە هەندێک نەخۆشی.
وێستگە ستایل