• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 114
  • دوو شەممه 5/7/1395
  • رۆژژمێر :

پێکهاتەیەکى سروشتى بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان

جگەرەکێشان خوویەکە کە زۆرکەس حەز دەکات وازى لێ بهێنێت و بۆ ئەم مەبەستەش چەندان رێکار هەن و لێرەدا بە پێکهاتەیەکى سروشتى بۆ وازهێنان لەم خووە ئاشناتان دەکەین.


پێکهاتەیەکى سروشتى کە لە هەر یەکە زەنجەفیل، هەنگوین و پیاز پێکهاتووە و لە لایەن پسپۆرانى بوارى وازهێنان لە خووە ناتەندروستەکان پێشنیار دەکرێت بۆ ئەوەى کەسەکە بە یەکجارى واز لە جگەرەکێشان بهێنرێت و جەستەش قەرەبووى زیانەکانى جگەرەکێشانى پێ بکاتەوە.

کەرەستە پێویستەکان:


* هەنگوین ٢٠٠ گرام.

* زەردەچەوە ٢ کەوچک.

* لیترێک ئاو.

* زەنجەفیال دوو کەوچک.

* پیازێکى بچووک.

رێکارەکانى ئامادەکردن:


لەسەرەتادا ئاو و هەنگوینەکە بە جوانى تێکەڵ بکەو پاشان بیخەرە سەر ئاگر و دواى ئەوەى بەباشى کوڵا پیاز و زەنجەفیلەکەى تێبکە و پاش ماوەیەکیش زەردەچەوەکەى تێبکە با هەندێکى تر بکوڵێت تا ئەو کاتەى نیوەى ئاوەکە دەبێت بە هەڵم. بەمەش پێکهاتەکەت ئامادەیە و پاش سارد بوونەوە بەکارى بهێنە.

رێکارەکانى بەکارهێنان:


پێکهاتەکە لە کاتى بەیانیان و ئێواراندا بە گەدەى خاڵیەوە بخۆن و بەمەش ئارەزووى جگەرەکێشان کەم دەبێتەوە.

کەرەستەکانى پێکهاتە هەموویان تایبەتمەندى پاکژکەرەوەیان هەیە وجەستەى مرۆڤ بە تایبەتى سییەکان لە هەموو ئەو ژەهرانەى کە چەندین ساڵە دەچێتە جەستەى کەسەکەوە پاک دەکاتەوە.

سایتی کانالی ئین ئار تی