• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 96
  • دوو شەممه 5/7/1395
  • رۆژژمێر :

بۆچی شەحنی موبایلەکم زوو تەواو دەبێ؟

زۆرجار وا رێکدەکەویت کە کارێکى ئێجگار پێویستت هەیە و لە ناکاویش شەحنى موبایلەکەت دابەزیوە بێ ئەوەى زۆر بەکارت هێنا بێت و بێ ئەوەى هۆکارەکەشى بزانیت.



موبایل بۆتە پێویستیەکى سەرەکى و لەوانەیەوە بەهۆى ئەم ئامێرەوە رۆژانە سەدان کارى پێ بەڕێ بکەیت و چەندان پێویستیشت بۆ دابین بکات، دەگونجێت بەباشى موبایلەکەتت شەحن کردبێتەوە و لە ماڵەوە هاتبیتە دەڕێ، بەڵام دواى ماوەیەک دەبینیت شەحنەکەى دابەزیوە بێ ئەوەى هۆکارەکەى بزانیت.

بەگوێرەى تویژینەوەکانى کۆمپانیاکانى تایبەت بە پاترى موبایل، دەرکەوتووە زۆربەى دابەزینى شەحنى لەناکاو بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە کەسەکە دەچێتە شوێنێک کە سیگناڵى موبایلەکە یارى دەکات یان زۆر لاوازە ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەى موبایلەکەت بەردەوام سێرچ بکات بۆ ئەوەى شەبەکەى دەست بکەوێت بەمەش وزەیەکى زۆرى پاتریەکەى بەکاردێنێت.

بە گوێرەى توێژینەوەکان ئەگەر موبایل بۆ ماوەى یەک بۆ دوو کاتژمێر لە ناوچەیەکدا کە سیگناڵ و شەبەکە لاواز بێت، ئەوا شەحنى موبایل بە رێژەى %٣٠ بۆ %٥٠ دادەبەزێت.

شەحنى موبایل بەهۆکارى جیاوازەوە دادەبەزێت و لەمەشدا کوالێتى و جۆرى پاترى و چۆنیەتى بەکارهێنان و پاراستنى و شەحنکردنەوەشى رۆڵى سەرەکیان هەیە و بازرگانى پاترى موبایل لە جیهاندا لە هەندێک حاڵەتدا لە خودى کرێن و فرۆشتنى خودى ئامێرى موبایلەکەش زیاترە.