• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 127
  • شەممه 3/7/1395
  • رۆژژمێر :

چۆن دەتوانن خۆتان لە بۆنی پیاز و سیر  ڕزگار بکەن؟؟؟

پیاز و سیر دوو خۆراکی زۆر بە چێژن و سوودێکی زۆریان بۆ لەش هەیە لەڕووی تەندروستیەوە، بەڵام ئەوەی بۆتە ڕێگر لەبەردەم خواردنیان بەتایبەت سیر بۆنیانە، چونکە بۆنێکی بەهێز و بێزارکەری هەیە و ئەو کەسەی دەیخوات دەترسێت لەوەی کەسانی چواردەوری بێزاربکات.


 

هەندێک خواردن و خواردنەوە هەن دەبێتە هۆی نەهێشتنی بۆنی سیر یان پیاز لەدوای خواردنیان؟

1-کەوچکێکی بچوک خەرتەل بهێنە و بیکەرە دەمتەوە بۆ ماوەی 1 خولەک دواتر فرێیبەرە دەرەوە،  پاشان دووبارە نیو کەوچک لەو خەرتەلە بخۆ، ئەمەش دەبێتە هۆی پاککردنەوەی گەدە و لەش لەو بۆنە بێزارکەرە.
2-گەڵای سەوز وەک مەعدەنوس و نەعنا ڕیحانە، کە یەکێکن لەو سەوزانەی دەبێتە هۆی بنبڕکردنی بۆنی ناخۆش، یاخود چای سەوز.
3-پەتاتە کوڵاو و لیمۆ و قارچک و گێزەر و سپێناخ و کاهو، یەکێکن لە باشترین ئەو خۆراکانەی کە دەبێتە هۆی نەمانی بۆنی ناخۆش و لابردنی بەکتریا، ئەگەر سیر یان پیاز خوارد، ئەوا پێویستە بەدوایدا ئەم زەڵاتەیە بخۆیت.
4-هەندێک جۆری میوە زۆر باشە و سوودی هەیە بۆ نەمانی بۆنی ناخۆش و بێزارکەر، وەک میوەکانی سێو و هەرمێ و قۆخ و ترێ و قەیسی و هەڵوژە، بەڵام ڕەنگە کاریگەری زۆر نەبێت.
5-ڕۆژانە لەشت پێویستی بە بڕێک کاربۆهێدراتە، چونکە کەمی کاریگەری لەسەر دروستبوونی بۆن ناخۆش هەیە بەتایبەت کاتێک سیر یان پیاز بخۆیت، هەر بۆیە خواردنی پارچەیەک نان بەدوایدا سوودی دەبێت.
6-جوینی بنێشت هۆکارێکی ترە بۆ نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی دەم، بەتایبەت جوینی بنێشتی دارچینی.
7-خواردنەوەی شلەمەنیەکان بەشێوەیەکی زۆر، چونکە وشکبوونەوەی دەم هۆکارێکە بۆ زیاتر بڵاوبوونەوەی بۆنی ناخۆشی دەم، وەک شەربەتی لیمۆ و پڕتەقاڵ و میوەکان بەگشتی یان چای سەوز، چونکە بڕێکی زۆر ماددەی بۆلیڤینولی تێدایە کە یارمەتی نەهێشتنی بۆنی سیر و پیاز دەدات، یاخود خواردنەوەی قاوە یان شیر.


خەندان لایف