رێنمایی تەندروستى سەبارەت به پۆشینى گۆرەوە
زۆرێک لەو پۆشاکانەى کە لە ژیانى رۆژانەماندا بەکاریان دەهێنین و دەیان پۆشین ئەگەر هەندێک رێنمایی تەندروستى لەسەریان جێبەجی نەکرێن دەبنە هۆى زیان گەیاندن بە تەندروستى گشتی جەستە و گۆرەویش یەکێکە لەو پۆشاکانە.
پێى مرۆڤ رۆڵێکى سەرەکى هەیە لە پاراستنى تەندروستى گشتى جەستە و تەنانەت هەندێک لە پسپۆرانى تەندروستى بە دڵى دووەم ناوى دەبەن و لەمڕووە پاراستنى تەندروستى گەلێک گرنگە و لەم سۆنگەشەوە گۆرەوى یەکێکە لە هۆکارەکانى پاراستنى تەندروستى گشتى پێیەکان.
گۆرەوى رۆڵى سەرەکى دەبینێت لە پاراستنى تەندروستى پێیەکان و لە هەمان کاتیشدا دەکرێت وەک کەرەستەیەک بۆ پاراستنى ئەم ئەندامە گرنگەى جەستە لە گەرما و سەرما بەکار بهێنرێت.
لەم ڕووە پێسپۆرانى تەندروستى چەند رێنماییەک بۆ پۆشینى گۆرەوى دەکەن کە ئەمانەن.
* باشتر وایە گۆرەوى بە گوێرەى وەرز لەپێ بکرێت، گۆرەوى تەنک بۆ هاوین و ئەستووریش بۆ زستان بەکار بێت.
* باشتر وایە ئەو کەرەستەیەى کە گۆرەویەکەى لێ دروستکراوە لە نایلۆن نەبێت و باشترین کەرەستە پەموو یان خوریە.
* بەهیچ جۆرێک نابێت گۆرەوى کەسێکى تر لەپێ بکرێت و چونکە ئەگەرى گواستنەوەى میکرۆب و ڤایرۆسی لێدەکرێت.
* نابێت پێلاو بەهیچ جۆریک بەبێ گۆرەوى لەپێ بکرێت چونکە پێڵاو شوێنى کۆبوونەوەى چەندان هەزار میکرۆب و ڤایرۆسە.
* باشتر وایە گۆرەوى هەر چەند ماوەیەک بە گوێرەى جۆرى گوێرەویەکە و زۆرى بەکارهێنانى بگۆڕدرێت.
* دەبێت پاش هەر جارە و بەکارهێنان گۆرەوى بشۆردرێت و ئینجا لەپێ بکرێتەوە.
لەبارەى پۆشینى گۆرەویشەوە زۆربەى پسپۆران لەو باوەڕەدان پۆشینى لە نەپۆشینى باشترە و دەبێت تەنیا مەرجەکانى پۆشینى بزانرێت و جێبەجی بکرێن بۆ ئەوەى لەگەڵێک گرفتى تەندروستى دوور بکەوێنەوە.
سایتی کانالی ئین ئار تی