• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 659
  • پێنج شەممه 1/7/1395
  • رۆژژمێر :

ڤیتامین D لە كاریگەرییەكانی ڕەبۆ كەمدەكاتەوە

 



بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە ڤیتامین دی سودێكی زۆری بۆ تەندروستی لەش هەیە، بەتایبەت بۆ ئەو كەسانەی بەدەست نەخۆشی ڕۆبۆوە دەناڵێنن.

توێژینەوەكە لەلایەن چەند پسپۆڕێكی بەریتانی لە چەند وڵاتێكی جیاواز ئەنجامدراوە و دەریخستووە خواردنی حەبی ڤیتامین دی لە كاریگەرییەكانی ڕەبۆ كەمكدەكاتەوە بەجۆرێك كەسانی توشبووی بە ڕەبۆی قورس پێویستیان بە نەخۆشخانە نابێت.

توێژەرەكان داوایان لە چەند كەسێكی توشبوو بە ڕەبۆ كردووە لە وڵاتانی ئەمریكا، بەریتانیا ، هیند، یابان ، پۆڵەندا و كەنەدا كە بۆ ماوەیەك حەبی ڤیتامین دی بخۆن، پاش ماوەیەكیش دووبارە پشكنینیان بۆ ئەو كەسانە كردووە و بۆیان دەركەوتووە كە تەندروستییان بەرە و باشبوون چووە.

سەرپەرشتیارانی توێژینەوەكە باسیان لەوە كردووە كە ئەم ئەنجامانە بە ئەنجامی كۆتایی دانانرێت، بەڵكو پێویستە توێژینەوەی زیاتر لەو بارەیەوە ئەنجامدرێت تا بەتەواوی لە كاریگەرییەكانی ڤیتامین دی دڵنیاببنەوە.
بەپێی ئامارەكان لەئێستادا ژمارەی توشبووان بە نەخۆشی ڕبۆ لە جیهاندا 300 ملیۆنی تێپەڕاندووە، بەشێكی ئەو كەسانەش لە هەندێ كاتدا تەندروستیان بەڕادەیەك خراپ دەبێت كە پێویستیان بە مانەوەیە لە نەخۆشخانەیە .

 
 سەرچاوه: تۆڕی هەواڵی کوردی