بانگکردنی منداڵ بەناوی ئاژەڵەکانەوە کاریگەری چییە؟
زۆرێک لەو وشانەی باوکانو دایکان دەیدەن بەگوێی منداڵەکانیاندا کاریگەری دیاری دەبێت لەسەر دروستبونی کەسێتی منداڵ چ بەبارە خراپەکەیدا بێت یان ئەو وشانەی باشو ھاندەرن بۆی، واتا وشە خراپەکان دەبنەھۆی شکاندنی کەسێتی منداڵو بێ ڕێزیکردن بەرامبەری لەدیارین ئەو وشانە بانگرنکردنی منداڵە بەناوی ئاژەڵەکانەوە.
منداڵ پێویستی بەمامەڵەیەکی تایبەت ھەیە بەتایبەتی ئەو وشانەی گوێی لێدەبێت لەکاتی قسەکردن لەگەڵیدا یاخود بانگکردنی یاخود دەخرێتە پێشو پاشی ناوەکەیەوەو بەتایبەتی کاتێک لەلایەن دایکو باوکیەوە پێی دەوترێت.
چونکە منداڵ خۆی لەچاوی دایکو باوکیەوە دەبینێتەوە چۆن قسەی لەگەڵ دەکەن چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەکەن، بۆیە ناوھێنانی منداڵ بەئاژەڵان یەکێکە لەگرفتە خراپەکانی پەروەردەکردنی منداڵو زۆرێک لەباوکانو دایکان دەکەونە ئەو ھەڵەوە تەنانەت ئەگەر بەمەستیش نەبێت نابێت ئەو وشانە بوترێت، وەک “ئەی سەگ” یان “ئەی ئاژەڵ”.
ئەو وشانە لەبەھای ئەو منداڵە کەمدەکاتەوەو ھەست بەکەمی خۆی دەکاتو کاردنەوەیەکی خراپی دەرونی لەسەر دروستدەکاتو لەرێزو بەھای کەسێتی کەمدەبێتەوەو ھەمیشە واھەستدەکات ئەو شایەنی زۆر شت نیەو بەکەم تەماشای خۆی دەکات دواجار ناتوانێت ھیچ بەرگریەک لەخۆی بکات.
سەرچاوه: سایتی کوردستان 4