نمایشی به‌شێک له جیهازاتی سه‌ربازی ئێران له ڕژه‌ی 31ی خه‌رمانان
هاوکات له‌گه‌ڵ 31ی خه‌رمانان ساڵڕۆژی ده‌ستپێکردنی شه‌ڕی سه‌پێندراوی ڕژێمی به‌عسی عێراق دژی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێوڕه‌سمی ڕژه‌ی هێزه چه‌کداره‌کان به‌ڕێوه‌چوو.
ڕژه‌ی گه‌وره‌ی هێزه چه‌کداره‌کان له به‌رانبه‌ر گڵکۆی ئیمام خومه‌ینی (ره) دامه‌زرێنه‌ریی باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران به به‌شداریی که‌تیبه پیاده‌کان و پێکهاتوو له ئه‌رته‌ش، سوپا و هێزه ئینتیزامییه‌کان هاوکات له‌گه‌ڵ ڕۆژی 31ی خه‌رمانان (یه‌که‌مین ڕۆژی حه‌وته‌ی به‌ره‌ڤانی پیرۆز) به‌ڕێوه‌چوو.
له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا فه‌رمانده باڵاکانی هێزه سه‌ربازی و ئینتیزامییه‌کان، ده‌ستوپه‌یوه‌ندی سه‌ربازی باڵوێزخانه‌کان له کۆماری ئیسلامی ئێران و دیکه‌ی که‌سایه‌تییه‌کان به‌شدار بوون.
سه‌ردار سهرلهشگهر محه‌مه‌د باقری، سه‌رۆکی ئه‌رکانی گشتی هێزه چه‌کداره‌کان وه‌کوو به‌رپرسی باڵای به‌شدار له ڕێوڕه‌سمه‌که، وته‌ی پێشکه‌ش کرد.
سهرلهشگهر محه‌مه‌د باقری له به‌شێک له وته‌کانیدا وتی: به‌پێی مێژوو هیچ کات گه‌لی ئێران ده‌ستپێکه‌ری هیچ شه‌ڕێک نه‌بووه و گه‌لی ئێمه له درێژایی مێژوو به‌رده‌وام گه‌لێکی ئاشتیخواز بووه.
ناوبراو 8 ساڵ به‌ره‌ڤانی پیرۆزی گڵۆپی ڕێگای شه‌ڕڤانان له سووریا، لوبنان، ئه‌فغانستان، یه‌مه‌ن، عێراق و به‌حره‌ین زانی و وتی: دوژمنان سه‌رکه‌وتنه‌کانی ئێران له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم به شکستی خۆیان ده‌زانن.
باقری ئامانجی ئه‌مریکا و ئیسرائیل له ناوچه‌ی به له‌ناوچوونی ژێرخانی وڵاتانی موسڵمانی سووریا و عێراق، ڕاگه‌یاند: به یارمه‌تی خودا نه ته‌نیا ئه‌وان له‌م ئامانجه‌یان سه‌رکه‌وتوو نابن به‌ڵکوو ئێستا ناوچه‌که‌ی ئێمه بووه‌ته گرفتی کۆشکی گه‌وره‌ی جیهان و هاوپه‌یمانی ناوچه‌یی ئه‌وان.
ناوبراو له کۆتایشدا جه‌ختی کرد: تاقیکارییه سه‌ربازییه‌کانی ئێران به‌پێی خشته و به‌رنامه‌ڕێژی دیاری کراو، درێژه‌ی پێده‌درێت و له هیچ بارودۆخێکدا ههڵناپهسێردرێت و ئێمه هیچ کات به‌باشی نازانین ئه‌وانه له میدیاکان بڵاوبکه‌ینه‌وه.
نمایشی سیسته‌می په‌دافه‌ندی ئاسمانی S300 و S200 له ڕژه‌ی هێزه چه‌کداره‌کان
به‌پێی ئه‌وه‌ی هه‌واڵده‌ریی ده‌وڵه‌ت ڕاپۆرتی داوه له‌وان جیهازاتی نمایش دراو له ڕژه‌ی ئه‌مڕۆی هێزه چه‌کداره‌کان ده‌توانین ئاماژه بکه‌ین به سیسته‌می په‌دافه‌ندی S300 و سیسته‌می مووشه‌کی دوورهاوێژی S200 له لایه‌ن بنکه‌ی خاته‌مولئه‌نبیای ئه‌رته‌شی کۆماری ئیسلامی ئێران.
سیسته‌می مووشه‌کی دوورهاوێژی عێماد، سیسته‌می مووشه‌کی دوورهاوێژی قه‌در و سیسته‌می مووشه‌کی دووهاوێژی سجیل، سیسته‌می مووشه‌کی په‌دافه‌ندی مێرساد، مووشه‌کی به‌رزایی مامناوه‌ندی شه‌له‌مچه‌ی مووشه‌کی کرووز و مووشه‌کی دوورهاوێژی قاسد و مووشه‌کی دوورهاوێژی یاسر له‌و جیهازاتانه بوون.
هه‌روه‌ها که‌تیبه زه‌وینییه‌کانی هێزه چه‌کداره‌کان له‌م ڕژهیه جیهازاتێک وه‌کوو به‌ره‌ی نوێی تانکی زولفه‌قار، تانکی مودیڕنی "چیفتن" دروست کراو له لایه‌ن جه‌هادی خۆدابین که‌ری ئه‌رته‌ش، سیسته‌می په‌دافه‌ندی چهرخداری به‌همه‌ن 57، تۆپی خۆکێشی 120ی کیان، ئۆتۆمبیل و ڕاکت هاوێژی فه‌جر، مووشه‌کی بورد مامناوه‌ندی M10، نه‌فه‌ربه‌ری پۆستی فه‌رمانده‌یی F13، و... نمایش دا.
له ڕژه‌ی هێزه ئاسمانییه‌کانی ئه‌رته‌شی کۆماری ئیسلامی ئێران، به‌شێک له تواناییه‌کانی ئه‌م هێزه نمایش درا که له‌وانه ده‌توانین ئاماژه بکه‌ین به بورجی چاودێری گه‌ڕۆک، بۆمبی قاسد، بۆمبی قاسد 3، مووشه‌کی قه‌در، سه‌حاب، مووشه‌کی قائم، مووشه‌کی قادر، مووشه‌کی نه‌سر و فه‌کوور 90، لانچر 99، بۆمبی 500 پۆندی له‌یزری، بۆمبی 500 (عه‌سر 67)، مووشه‌کی دامی تی 42، مووشه‌کی فێرکاری تی،جی،ئێم، مووشه‌کی ئاڕ 73 و مووشه‌کی دامی ئاڕ 27، مووشه‌کی ئاڕ 60 و مووشه‌کی دامی ئه‌ی. ئای. ئێم 7.
کوردپرێس