بە گیراوەیەکى سروشتى بە چوار رۆژ کێشت دابەزێنە
هەبوونى جەستەیەکى رێک و رەشیق ئارەزووى هەموو کەسێکە و لەم سۆنگەوە خانمان چەندان رێکار دەگرنەبەر، بۆ ئەوەى جەستەیەکى رێکت هەبێت بەم گیراوەیەکى سروشتى ئاشناتان دەکەین.پسپۆرانى تەندروستى و جوانکارى بۆ ئەو کەسانەى خوازیارى تواندنەوەى چەورى جەستەیانن و بۆ ئەوەى لە ماوەى چوار رۆژدا ئەمکارە بکەن بە هۆى بەکارهێنانى گێراوەیەکەوە کە لە چەندان کەرەستەى خۆراکى تەندروستى بەکارهاتووە و هەر هەموویان سوودیان بۆ تواتندنەوەى چەورى هەیە و بریکى زۆریش کانزا و ڤیتامینى پێویستى جەستەش دابین دەکات.
کەرەستە پێویستەکان:
* هەشت کووپ ئاو.
* کەوچێک زەنجەفیل.
* خەیارێکى مامناوەند.
* لیمۆیەک.
بڕێک گەڵاى نەعناى فرێش.
* کەوچێک نەعناى وشکى هاڕراو.
رێکارەکانى ئامادەکردنى گیراوەکە:
خەیارەکە توێکل بگرەوە و ئینجا بە جوانى وردى بکە و پاشان لیمۆیەکە ئاوەکەى بگوشە و نەعناکەش ورد بکە و لەگەڵ نەعنا وشکەکەدا هەموویان پێکەوە بکەنە ناو هەشت کووپە ئاوەکەوە و بە جوانى تێکەڵیان بکە. بەمەش گیراوەکەت ئامادەیە و دەتوانى بەکارى بهێنیت.
رێکارەکانى بەکارهێنان:
گیراوەکەت دواى ئەوەى ئامادە بوو بۆ ماوەیەک بیخە ناو سەلاجەوە و رۆژانە چوار کووپی لێبخۆرەوە و بۆ ماوەى چوار رۆژ و پاشان هەفتەیەک بەکارى مەهێنەرەوە و دواتر چوار رۆژى تر بەکارى بێنە بەمجۆرە لە ماوەیەکى چوار رۆژیدا بڕێکى زۆر لە چەوریە زیادەکانى لەشت دەتوێتەوە.
سایتی کانالی ئین ئار تی