بۆچی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی زیانی هه‌یه؟
توێژینه‌وه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه، جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی وه‌ك جگه‌ره‌ی توتن زیانبه‌خشه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، له‌وانه توشبوون به‌نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.
زاناكان ده‌ڵێن، هه‌ڵمژینی ئه‌و هه‌ڵمی نیكۆتینه‌ی كه له‌ناو جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنیدا هه‌یه زیان بهبۆرییه سه‌ره‌كییه‌كانی خوێن ده‌گه‌یه‌نێت، به‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كانی توشبوون به‌نه‌خۆشی دڵ زیاد ده‌كات.
ئاماده‌كارانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه دوو گروپیان خستۆته ژێر چاودێری ته‌ندروستییه‌وه كه هه‌ر گروپێكیان بۆ ماوه‌ی ٥ خولهك جگه‌ره‌ی توتن و جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنیان كێشاوه، ده‌ركه‌وتووه زیانه‌كانیان وه‌ك یه‌كه، هه‌ردووكیان زیان ده‌گه‌یه‌نن بهبۆرییهكانی خوێن، كه یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی توشبون به‌نه‌خۆشی دڵ.
هاوكات زانایان پێیان وایه هێشتا ده‌بێت توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر بكرێت سه‌باره‌ت به‌زیانه‌كانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی، به‌ڵام سه‌رجه‌م توێژینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی زیانه‌كانی ئه‌گه‌ر له جگه‌ره‌ی ئاسایی زیاتر نه‌بێت كه‌متر نیه.