هۆکارى دروستبوونى کڕیشى سەر بزانە
کرێشى سەر یەکێکە لەو هۆکارانەى کە مرۆڤ بێزار دەکات و زۆر هۆکاریش دەگیرێتەبەر بۆ ئەوەى کەسەکە لەم گرفتە جوانکاریە رزگارى ببێت و دروستبوونى کڕێشیش هۆکارى تایبەت بە خۆى هەیە.
توێژینەوە جیاوازەکان باس لەوە دەکەن زۆرینەى ئەو کەسانەى گرفتى کرێشى سەریان هەیە لە هەمان کاتدا گرفتى پەیوەندى کۆمەڵایەتیان دەبێت و لە زۆرێک لە بۆنە کۆمەڵایەتیەکاندا بەشدار ناکەن.
لە زۆرێک لە داتا و ئامارەکاندا ئاماژە بەوە کراوە زیاتر لە نیوەى دانیشتوانى جیهان لە قۆناغێک لە قۆناغەکانى ژیانیاندا گرفتى کرێشى سەریان هەبووە و بەبێ ئەوەى هۆکارەکەى بۆ رانەگرتنى پاکو خاوێنى بگەڕێتەوە.
توێژینەوەیەک کە لە لایەن دامەزراوەى پێستى ئیتالیا ئەنجام دراوە و کە زیاتر لە ٤٠٠ کەس تێیدا بەشدار بوون و دەرکەوتووە کە ئاستى متمانە بە خۆ کەم دەکاتەوە و لە هەمان کاتیشدا کاریگەرى لەسەر چۆنیەتى ژیانیش دەبێت.
لە توێژینەوەکەشدا ئاماژە بەوە دراوە زۆربەى جار هۆکارى دروستبوونى کرێش بەهۆى رەچاونەکردنى پاک و خاوێنیەوە نیە و بۆ جۆرە بەکتریا و کەڕوویەک دەگەڕێتەوە کە بە شێوەیەکى سروشتى لەژێر پێستدا هەیە و هۆکارى دروستبوونى کرێشە.
لەبارەى چارەسەرى کڕێشیش گەلێک رێکار هەن وەک پاکو خاوێن راگرتنى قژ و بەکارهێنانى سرکەى پێست و کرێم و شامپۆى پێویست و ئەگەریش بەمانە چارەسەر نەکرا دەبێت سەردانى پزیشکی تایبەت بە پێست بکرێت.
کانالی ئین ئار تی