چۆنیەتی فێرکردنی منداڵان بۆ پاککردنەوەی ددان
به‌شێكی زۆری دایك و باوكان كێشه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه منداڵه‌كه‌یان گرنگی به ددانه‌كانیان ناده‌ن، هه‌ندێك لە منداڵان رقیان له ددان شتنه و به‌هه‌موو جۆرێك هه‌وڵده‌ده‌ن خۆیانی لێ بدزنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دایك و باوكان خۆیان له‌م كێشه‌یه رزگار بكه‌ن و هانی منداڵه‌كانیان بده‌ن ددانیان پاك بكه‌نه‌وه تا تووشی كلۆربوون ئازاری ددان هه‌ڵكێشان نه‌بن ئه‌وا پێویسته ئه‌م 5 خاڵه جێبه‌جێ بكه‌ن:
1-منداڵان هه‌میشه چێژ له ژه‌می خواردنی به‌یانی و ئێواره ده‌بینن، بۆ ئه‌وه‌ی هانی بده‌یت بایه‌خ به پاكکردنه‌وه‌ی ددانی بدات، ئه‌وا پێویسته شه‌وانه پێش خه‌وتن چیرۆكی بۆ بخوێنیته‌وه له‌سه‌ر نه‌شوشتنی ددان و زیانه‌كانی پاك نه‌كردنه‌وه‌ی، چونكه له‌و كاته‌دا زیاتر مێشكی لای چیرۆكه‌كه‌یه.
2-هه‌ندێک كات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵبده‌یت منداڵه‌كه‌ت ددانی بشوات، هه‌وڵبده ددان شتنه‌كه‌ی بۆ بكه به خۆشی واتا وه‌ك یاریكردنی لێبكه و هه‌ردووكتان پێكه‌وه بیشۆن یان بیكه به پێشبڕكێ له‌گه‌ڵیدا و پێی بڵێ بزانین كاممان ددانمان پاكتر ده‌شۆین به‌و جۆره هانیبده.
3-هانی بده به‌وه‌ی خه‌ڵاتی پێده‌ده‌ی ئه‌گه‌ر هه‌موو رۆژێك ددانه‌كانی به پاكی بشوات، وه‌ك پارچه‌یه‌ك شیرینی یان وێنه‌ی جوڵاو هه‌ر شتێك كه ئاره‌زوو بكات.
4- به‌وێنه باسی ددانی پاك و ددانی خراپی بۆ نیشان بدە، تا بزانێت ئه‌نجامی ددان نه‌شتن چی به‌سه‌ردێت.
5-ده‌توانیت منداڵه‌كه‌ت ببه‌یته لای پزیشكی تایبه‌تی تا پشكنین بۆ ددانه‌كانی بكات له‌رووی ته‌ندروستیه‌وه، چونكه به‌م جۆره جگه له‌وه‌ی دڵنیا ده‌بیته‌وه له باشی و خراپی ددانه‌كانی هه‌م هانی منداڵه‌كه‌شت ده‌ده‌یت زیاتر بایه‌خ به ددانه‌كانی بدات، چونكه گوێ له قسه‌ی پزیشكه‌كه زیاتر ده‌گرێت.
سەرچاوه: سایتی خەندان