زەریف : ئەو توندو تیژی یانە کە بەڕێوە چوون ڕیشەیان لە وەهابیەت دا هەیە
وەزیری دەرەوەی ئێران ووتی : زۆرتری تووندو تیژی یەکان کە بەڕێوە چوون بە کەڵکی خراپ وەرگرتن لە ناوی ئیسلام و ڕیشەیان لە وەهابیەت دایە .
"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران بە چاپ کردنی ووتارێک لە ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز ووتیشی : حاکمانی سەعوودی دەبێ بە وەلادانانی پرۆپاگەندە لە بارەی تاوان پاڵدان و ترساندنی ئەندامانی دیکەی کۆمەڵگەی جیهانی ،بۆ لە ناوبردنی ئافەتی ترۆریسم و تووندئاژۆیی کە هەرەشە لەهەموو وڵاتان دەکات ، هاوکاری بکەن .
زەریف ووتی : لە پەلاماری ترۆریستی ١١ سێپتەمبەری ساڵی ٢٠٠١ تائێستا ، وەهابیەت شەڕخواز چەند جار سیمای خۆی گۆڕیوە بەڵام لە ئیدئۆلۆژی و ڕەوتی سەرەکی ئەو گۆڕانێک بەدی نەهاتووە ، ئێستا با ئەو گرووپە تالیبان بێت ،یان لقەکانی دیسانەوە بەرهەم هاتووی ئەلقاعیدە و یان ئەندامانی بە ناو دەوڵەتی ئیسلامی ، کە نەدەوڵەتە و نەئیسلامی .
زەریف جەختیکرد : هەوڵی عەرەبستان ی سەعوودی بۆ ڕازیکردنی ئەربابانی ڕۆژئاوایی ئەو بۆ پشتگری لە سیاسەتەکانی دەمارگرژانە لە سەر بنەمای باتل دامەزراوە کە نووقم کردنی جیهانی عەرەب لە ئالۆزی و بشێوی زۆرتری بە دواوەیە .
زەریف بەڕاشکاوی ووتی : ئەو وەهمە کە ناپاوەجێی ناوچە یارمەتی ئەداتە "بەرتەسک کردنەوەی ئێران " ، ویان دوژمنی ئیدعایی نێوان شیعە وسۆننە تێکەڵچوونەکانی نێو ناوچەکەی زۆرتر کردووە ، لەگەڵ ئەو ڕاستەقینەیە لە دژایەتیەکی ئاشکرا دایە کە سامناکترین خۆینڕشتنەکان لە ناوچە بە هۆی کوشتاری برایانی عەرەب و سۆننە لە لایەن وەهابییەکانەوە تەشکی گرتووە .
وەزیری دەرەوەی ئێران ووتی : لەحالێکدا کە دەمارگرژەکان بە پشتگری ئەربابانی دەوڵەمەندی خۆیان خەریکی کوشتاری مەسیحییەکان ، جووەکان ، شیعەکان و کافرانی دیکە ن ، بەڵام لە ڕاستی دا ئەوە عەرەبەکانی سۆننی وڵاتانی ناوچەکەن کە زۆرترین زەبریان بە هۆی ئەو بیرۆکە هەناردەییەی نەفرەت وێکەوتووە ....
هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع)