وێنەیەکی سەر مەریخ ھەمووانی سەرسام کردووە
وێنەیەکی سەر مەریخ ھەمووانی سەرسام کردووە و چەند شارەزایەک پێیان وایە پاشماوەی کەشتییەکی ئاسمانییە.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە گەردوونناسییەکان وێنەیەکی سەر ھەسارەی مەریخ ئەوە پیشان دەدات کە پاشماوەی کەشتییەکی ئاسمانی لەسەر ئەو ھەسارەیەیە و ئەوەش ھەمووانی سەرسام کردووە، ئەوەی جێی سەرنجە نووسینی سەر پاشماوەکە زۆر لە زمانی ھێرۆگلیفی دەچێت و ھەربۆیە شارەزایان پێشبینی دەکەن پاشماوەکە ھی مرۆڤ نەبێت و بوونەوەری فەزایی ئەوەیان بەجێھێشتبێت.
ھاوکات وێنەکە لەلایەن پشکنەرەکەی ناساوە گیراوە و شارەزایان پێیان وایە تەنێکی زۆر گرنگیان دۆزیوەتەوە، بەڵام ھەندێک لە زانایانی گەردوونناسی لەوبارەیەوە وتوویانە کە ئەو تەنە تەنھا بەردێکە و ھیچی تر، ھەربۆیە لەئێستادا کەس لەو دۆزینەوانە دڵنیا نییە و ناساش ھیچ کات بەدواداچوونیان بۆ ناکات.