• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 83
  • چوار شەممه 24/6/1395
  • رۆژژمێر :

سەرگێژ خواردنی بەردەوام ئاماژەیە بۆ ئەم حاڵەتە


كۆمەڵەی ئەڵمانی بۆ دڵنیایی كۆمەڵایەتی لەڕێی بابەتێكی پزیشكی بڵاوكردەوە هۆكارەكانی سەرئێشەی تیادا بڵاوكراوەتەوە ، تیایدا ئەوە هاتوە سەرگێژ خواردن یەكێكە لە نیشانەكانی كەمبونەوەی ئاو لە جەستەدا .

كەمبونەوەی توانای ورد بونەوە و تەركیزكردن و هەستكردن بە لاواز بوونی تەواوی جەستە و كەمبونەوەی میزكردن چەند نیشانەیەكی دیكەن بۆ كەمبونەوی ئاوی جەستە .

دەتوانیت پەنجە بخەیتە سەر جەستەت ئەگەر زوو پێستت چوەوە شوێنی خۆی ئەوە مانای وایە جەستەت بڕی پێویست ئاوی تیادایە بەڵام ئەگەر پێستت دوای ماوەیەك  چوەوە شوێنی خۆی ئەوە مانای وایە پێستت وشك بۆتەوە و پێویستە ئاو زۆر بخۆیتەوە .

سەرچاوە:وێستگە ستایل