شێوەی ئامادەکردنی زەڵاتەی ماکەرۆنی بە مریشک
زەڵاتە بە چەندین جۆر ئامادە دەکرێت و بە پێی ئەو ماددانەی تێی دەکرێت تام و شێوەکەی دەگۆڕێت.
زەڵاتەی ماکەرۆنی بە مریشک و کشمیش و بادام یەکێکە کە خواردنە بەتامەکان، لەم بابەتەدا چۆنیەتی دروستکردنی دەخەینە ڕوو.
ماددە پێویستەکان :
- یەک لیمۆی گەورە بە توێکڵەوە لە ڕنەدرابێت
- دوو کەوچکی چێشت بادام
- نیو پەرداخ کەرەوزی وردکراو
- نیو پەرداخ کشمیش (بە پێی حەز)
- یەک پەرداخ ماستی کەم چەوریی
- یەک پەرداخ و نیو مریشکی وردکراو بە کوڵاوی
- ماکەرۆنی ٢٢٠ گرام
- خوێ بە پێی پێویست
- بیبەری توون بە ڕێژەی پێویست
شێوەی ئامادەکردن:
١- لەسەرەتادا ماکەرۆنییەکە لەگەڵ کەمێک خوێدا بکوڵێنە تا کەمێک نەرم دەبێتەوە، پاشان نیو پەرداخ لە ئاوەکەی جیابکەرەوە و ئاوەکەی تری بڕژە.
٢- لە دەفرێکی گەورەدا ماکەرۆنی، مریشک، ماست، کشمیش، کەرەوز، بادام و لیمۆ لە ڕنەدراوەکە پێکەوە تێکەڵ بکە.
٣- دواتر بیخەرەوە سەر ئاگرێکی کز و نیو پەرداخ ئاوی ماکەرۆنیەکەی تێبکە لەگەڵ خوێ و بیبەری توون.
٤- پاش ١٠ خولەک لەسەر ئاگرەکە دایبگرە و ئامادەیە بۆ خواردن.
سایتی کانالی ئین ئار تی