سوودى سەرسوڕهێنەرى هێلکەى بەسەرچوو بۆ هەندێک نەخۆشى
زۆرێک لە خۆراکە بەسەرچووەکان و خراپبووەکان بۆنیان لەوانەیە بێزارکەر بێت کەچى هەندێکیان بە مەبەستى چارەسەرى پزیشکى بەکاردێن.
هێچ شتیک هێندەى هێلکەى گەنیو و بۆنەکەى بێزار کەر نیە، بەڵام ئەمە رێگاى بۆ توێژینەوەى جیاواز کردۆتەوە و چەندین سوودیان دەستنیشان کردووە و دەکرێت بەهۆیانەوە چەند نەخۆشیەکیش چارەسەر بکرێت.
بەگوێرەى توێژینەوەیەکى زانکۆى ئۆکستر"ى ئەمریکى لەبارەى هێلکەى گەنیووەوە ئەنجامدراوە دەرکەوتووە کە جۆرە گازێک دەردەدات کە بە گازى " کیبریتى هایدروجین" ناسراوە کە بەهۆیەوە دەکرێت چارەسەرى کۆمەڵێک گرفتى تەندروستى بکرێت.
گرنگترین ئەو گرفتانەش کە توێژینەوەکە ئاماژەى پێداون بریتین لە چارەسەرکردنى هەندێک لە گرفتەکانى دڵ و گورچیلە و هەندێک لە جێکەوتەکانى نەخۆشى شەکرەش لادەبات بەتایبەتى ئەو جێکەوتانەى کە لەسەر چاو گورچیلە هەیەتى و سووڕى خوێنیش بەهۆى ئەم گازەوە چالاک دەبێت.
تیمى توێژەرانى زانکۆکەش بەو هێوایەن لەڕێى هێلکەى گەنیو و گازى " کیبریتى هایدروجین"ەوە دەروازەیەک بۆ چارەسەرى زۆرێک لە نەخۆشیەکانى وەک شەکر و گرفتەکانى دڵ بدۆزنەوە.
لەلایەکى ترەوە هێلکە وەک کەرەستەیەک لە زۆربەى چارەسەرە میللیەکاندا بەکاردێت بە تایبەتى لە شکاوی ئێسکدا و لە هەندێکى چارەسەرى ترى وەک نەخۆشیەکانى پێست و قژ و چەندان کەرەستەى تریشى لێدروست دەکرێت.
سایتی کانالی ئین ئار تی