• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 195
  • سێ شەممه 23/6/1395
  • رۆژژمێر :

ڕەخنەی ڕووسیا لە دەوری تێکدەرانەی ئەمریکا لە جیهان

 

وەزیری بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند: ئەمریکا نەزمی دڵخوازی خۆی بەسەر وڵاتانی تر دا دەسەپێنێ.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بەگێڕانەوە  لە  هەواڵدەریی ڕووسی ئینترفاکس  ئەرتشبود سێرگێئی  شایگو، ڕۆژی دووشەممە وێڕای ڕەتکردنەوەی تومەتەکانی شتون کارتر هاوتای ئەمریکی خۆی کە مۆسکۆی بە تێکدانی نەزمی جیهانی تۆمەتبارکرد بوو وتی : ئەمە ئەمریکایە کە هەوڵ دەدات نەزمی دڵخوازی خۆِ لەجیاتی نیزام و یاساوڕێسای جیهانی بەسەر وڵاتانی تر بسەپێنێ.

سێرگێئی  شایگۆ وێڕای  بێ بنەڕەت  وەسف کردنی قسەکانی ئەشتون کارتر وەزیری بەرگریی ئەمریکا وتیشی : واشینگتۆن نابێ  نەزمی جیهانی لەگەڵ نەزمی دڵخوازی خۆی بە هەڵە بگرێ، چونکو قەزاوەت سەبارەت بە نەزمی جیهانی لە ڕیزی ئەستۆگرییەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە.

وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕوژی چوارشەممەی ڕابردوو لە وتاردانێک دا لە زانکۆی ئاکسفورد ، ڕوسیای تۆمەتبار کرد  بە هەڵس و کەوتی نابەرپرسانە لە سوریا و ئوکراین و ئیدیعای کرد زاڵیەتی خوازیی مۆسکۆ لە ئەنجام دا تێکچوونی نەزمی نێودەوڵەتی لێدەکەوێتەوە.

وەزیری بەرگری ڕوسیا وێڕای ڕەتکردنەوەی ئیدیعای  لایەنی ئەمریکایی وتی : ڕوسیا لایەنگری لە نەزمی جیهانی چەند جەمسەری و دادگەرانە دەکات کەلەودا بەرژەوەندی هەموو وڵاتان و نە تەنیا دەسەڵاتێک سەرنجێ پێ بدرێت.

شایگۆ پێداگری کرد  هێزی ئەمریکی هەرچی زووتر لەم ڕاستییە تێ بگات و هەڵوێست و کرداری خۆی بگۆڕێ ، زووتر دەتوانێ ناکۆکییەکان لە پرسە جۆربەجۆرەکان لەوان سەبارەت بە قەیرانی سوریا چارەسەر بکات .

وەزیری بەرگری ڕوسیا وتیشی : ئەمە ئەمریکا و هاوپەیمانانی ئەمریکی بوون کە نەزمی نێودەوڵەتیان لە بۆسنی و هرزگۆڤین، کۆزۆڤۆ، ئێراق و لیبیاش تێک دا.