• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 115
  • یەكشەممه 21/6/1395
  • رۆژژمێر :

چەند سوودێکى تەندروستى توێکڵى پەتاتە کە پێشتر نەتبیستوون​

زۆرێک لەو خۆراکانەى رۆژانە بەکاریان دەهێنین، توێکڵیان دەگرینەوە، هەندێک جار دەگونجێت توێکڵى ئەو خۆراکانە ئەگەر سوودیان لە خۆیان زیاتر نەبێت ئەوا کەمتریش نەبێت.

زۆرجار خانمان کاتێک پەتاتە توێکڵ دەگرنەوە یەکەم شت کە بیرى لێدەکەنەوە ئەوەیە کە چۆن فڕێى بدەن و ئەمە لە کاتێکدایە پسپۆرانى تەندروستى و خۆراک چەندین سوودى توێکڵى پەتاتەیان بۆ هەندێک گرفتى تەندروستى دەستنیشانکردووە.


بەگوێرەى توێژینەوە تەندروستیەکان دەرکەوتووە کە توێکڵى پەتاتە گەلێک سوودى هەیە و لەوانە دەبێتە هۆى دەردانى مادەى "نیاسین" لە جەستەدا کە ئەم مادەیەش هۆکارێکى سەرەکیە بۆ کەمکردنەوەى رێژەى کوڵسترۆل لەناو خوێندا.

لە لایەکى تریشەوە ئاماژە بەوە دراوە کە توێکڵى پەتاتە هۆکارێکى باشە بۆ کەمکردنەوەى هۆکارەکانى کەمخوێنى و هاوکارى پرۆسەى دروستبوونى خرۆکە سوورەکان دەکات کە بەرپرسیارن لە بەهێزبوونى سووڕى خوین، جگە لەوەى بڕێکى زۆر لە مادەى پۆتاسیۆمى تێدایە کە بۆ تەندروستى گشتى جەستە گەڵێک بەسوودە.


 جگە لەوەش زۆرێک لە کانزا بەسوودەکانى پەتاتەش لەناو تویکڵەکەیدایە و ڤیتامینە جیاواز و کاربۆهیدراتى ناویشى هۆکارێکە بۆ ئاسان کردنى کردارى هەرس و هاوسەنگ کردنى رێژەى خوێنى ناو شەکر.

جگە لە سوودەکانى توێکڵەکەى، پەتاتە بەوە ناسراوە کە دەوڵەمەندە بە گەڵێک کانزا و لەوانەش پۆتاسیۆم و یەکێکە لەو چوار خۆراکە سەرەکیەکەى کە لە جیهاندا بە زۆرترین بڕ لەلایەن مرۆڤەوە بەکار دەهێنرێن.

 

سایتی کانالی ئین ئار تی