منداڵ لەگەڵ گەورەبونیدا ئەم نەخۆشیانە دەپەڕێنێت
چەند نەخۆشیەك هەیە كە منداڵ لەگەڵ گەورەبونیدا دەیپەڕێنێت و پێویستە دایكان و باوكان لەسەر ئەم بابەتە زانیاری تەواویان هەبێت و ئاگاداربن .
- تەنگە نەفەسی (ڕەبوە ) : زۆركات ئەمە یەكێكە لەو نەخۆشیانەی منداڵ كاتێك گەورە دەبێت دەیپەڕێنێت و نایمێنێت
- وشكە بیرۆ ( ئەكزیمای پێست ) یەكێكی دیكەیە لە نەخۆشیەكان
- ئەگەر منداڵەكەت شەوانە بەبێ هۆ میز دەكات بە خۆیدا و هیچ كێشەیەكی تەندروستی نیە ئەوە دڵنیاببە كاتێك گەورە دەبێت ئەم كێشەیەی نامێنێت .
- گەشكە بەڵام تەنها لەو حاڵِەتەدا كە بەبێ هۆكار بێت ئەوە بەشێوەیەكی سروشتی نامێنێت و چارەسەر دەبێت
- كورتی باڵا و دواكەوتنی باڵق بوون كە پێی دەوترێت (CSS)
- سكچون بەڵام بێهۆ لە تەمەنی (1- 3 ) ساڵی ، بەڵام ئەو كاتەی هۆكاری سكچونەكە ڤایرۆس یان نەخۆشی بێت ئەوە پێویستی بە چارەسەر هەیە و لە خۆوە چاك نابێت و تەندروستی منداڵ وێران دەكات دەبێت زۆر ئاگاداربیت و ئەمەش لەڕێی پشكینیەوە دیاری دەكرێت.
- ئەو منداڵانەی گورچیلەكانیان پرۆتین ڕاگیر ناكات (N.S )
- ڕشانەوەی شیرەخۆە كە هۆكارەكەی شلی زمانەی سەرەوەی گەدە بێت
- كونی بچوك لەنێوان سكۆڵە و گوێچكەلەی دڵ بەڵام بەمەرجێك لە (5 ملیم كەمتر بێت )
- گەڕانەوەی میز لە میزەڵدانەوە بۆ گورچیلە حاڵەتێكە كە ئەگەری زۆرە باش ببێت
سایتی وێستگە ستایل