• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 175
  • پێنج شەممه 18/6/1395
  • رۆژژمێر :

چۆنیەتی پەروەردەکردنی منداڵێکی سەرکەوتوو

چۆنیەتی پەروەردەکردنی منداڵێکی سەرکەوتوو کارێکی ئاسان نیە بۆ دایک و باوک و پێویستی بە بەرنامەیەکی ڕێک و پێک و باش هەیە.

لەم بابەتەدا ئاماژە بە چەند خاڵێک دەکەین کە دەبنە هۆی دروستکردنی منداڵێکی سەرکەوتوو، لەگەڵ ئەوەشدا داهاتویەکی باشی بۆ دروست دەکەن.

ناتوانرێت لە یەک کاتدا چەند کارێک بکەیت
هەندێک کەس وادەزانن لە توانایادایە لە یەک کاتدا چەند کارێک بکەن بەڵام مرۆڤ بەوشێوەیە ناتوانێت تەواوی سەرنجەکانی بخاتە سەر ئەو کارە .
پێویستە کارەکانت بۆ چەند قۆناغێک دابەشبکەیت و تەواوی وزەی خۆتی بۆ تەرخانبکەیت، ئەگەر لە کاتی ئەو کارەدا بیروهۆشت بۆ شتێکی دیکەڕۆشت هەوڵبدە لە کەمتر لە ٢٥ خولەکدا سەرنجت بهێنیتەوە بۆ کارە سەرەکیەکەت.
لە کاتی خوێندندا هەوڵمەدە خۆت بەشتێکی دیکەوە سەرقاڵبکەیت تا فێربونەکەت بەشێوەیەکی کەمو کورت نەبێت.

تێبینی نوسین لە کاتی وانەکاندا
توێژینەوەکان ئاماژەیان بە نوسینەوەی ئەو شتانە کردووە کە فێری دەبیت تا بەشێوەیەکی باشتر لە مێشکتدا بچەسپێت.
توێژینەوەیەک لە زانکۆی پرنستن و کالیفۆرنیا کە لە ساڵی ٢٠١٤دا ئەنجامدرابوو ئاشکرایکرد ئەو خوێندکارانەی لە کاتی وانەکانیاندا تێبینی دەنوسنەوە لەو خوێندکارانە باشتر فێردەبن کە بە کۆمپیوتەر تێبینی دەنوسنەوە.
توێژەران تاقینەوەیان لەسەر ژمارەیەک کەسکرد کە دەرکەوت ئەو کەسانەی لەسەر کاغەز تێبینی دەنوسن دواتر باشتر ئەو زانیاریانەیان بیردەکەوێتەوە.

 

دانبنێ بە هەڵەکانتدا تا لێوەیان فێربیت
ئامانجی سەرەکی فێربوون هەوڵدانە و لەگەڵ هەر شکستێکدا دەتوانرێت هەڵەکان دیاریبکرێت.
ماڵپەڕی هەفیگتۆن پۆست بڵاویکردەوە توێژینەوەیەک لە ساڵی ٢٠١٤دا ئاشکرایکردووە لە مێشکی مرۆڤدا بەشێک هەیە کە ئەو هەڵانەی تێدا تۆماردەبێت کە لە کاتی هەوڵداندا دەیانکەیت و بەوشێوەیە لە یادی مرۆڤدا زیاتر دەمێنێتەوە.
بەشێک لە دایکان و باوکان ڕێگە بە منداڵەکانیان نادەن هەڵەبکەن یاخود لە کاتی هەڵەکردنیاندا سزایان دەدەن ئەمجۆرە پەروەردەکردنە منداڵ لە فێربوونی زیاتر بێبەش دەکات.

گەشبینی بەرەو سەرکەوتنت دەبات
ئەگەر تێبینی نەرێنی بە منداڵەکەت بدەیت کاریگەری لەسەر توانای منداڵەکە دەبێت چونکەتوشی شک و گومان و دودڵی لە تواناکانیاندەکات.
ئالیسن ود بروکز پرۆفیسۆر لە زانکۆی هارڤارد ڕایگەیاند " دودڵی ڕێگرە لەبەردەم گەیشتن بە ڕاستی و ڕێگای بیرکردنەوەی چالاک بۆ گەیشتن بە چارەسەرەکان ".

خواستی فێربوون
کاتێک فێرخواز خواست و پەۆرۆچی خۆی لە کاتی فێربونی زانیاریەکدا بەکاردەهێنێت بۆ ماوەیەکی درێژتر لە یادیدا دەمێنێتەوە.
جۆشوا فوێر نوسەرێکی ئەمریکی توانی لە ماوەی دوو خەلوکفا تەواوی وێنەکانی سەر کاغەزی یاریکردن لەیادیدا بهێڵێتەوە چونکە هەر وێنەیەکی لە مێشکیدا بەستەوە بە وێنەیەکی نامۆوە.

خوێندنەوەی خێرا
خێرایی لە خوێندنەوەیدا وادەکات تەنها جارێک بەسبێت بۆخوێندنەوی بابەتێک لە بری ئەوەی لەسەر ڕستەکان بوەستیت.

دووبارەکردنەوە
ڕێکخستنی کارەکان کاریگەریەکی گەورەی لە مێشکی مرۆڤدا هەیە، توێژینەوەیەک کە لە لە ساڵی ٢٠١٤دا لە گۆڤاری نەیچەر بڵاوکرابووەوە ئاشکرایکرد مێشکی مرۆڤ لە کاتی یاری ئەکرۆباتدا مادەیەکی ڕەنگ ڕەساسی دەردەدات بەڵام لەگەڵ وەستان لە یاریەکەدا دەردانی مادەکە دەوەستێت ئەوەش هۆکارەکەی بۆ دووبارەبوونەوەی یاریەکە دەگەڕێتەوە.
دووبارە وەرگرتنەوەی زانیاریەکان بەشێوەیەکی هەمیشەیی لە مێشکی مرۆڤدا دەمێنێتەوە.

وەرگرتنی زانیاری نوێ
ئەو منداڵانەی کە قورسە بۆیان بابەتێک فێربن ئەرکی دایک و باوکیانە بابەتەکە ببەستنەوە بە شتێکەوە کە منداڵەکەیان شارەزایی لەگەڵیدا هەیە و ئەوەش پەیدەوترێت ' فێربوونی ئەڵقەیی'.

وەرگرتنی هاوکاری لە کەسانی دیکە
کاتێک ئەو زانیاریانەی وەرتگرتوون بە شێوازێکی دیکە لە مێشکی خۆتدا دایاندەڕژیتەوە تێگەیشتنێکی نوێت لەسەر زانیاریەکان دەبێت، هاوکاریکردنی خوشکو برای بچوکتر لەخۆت سوودێکی زۆری پێدەگەیەنێت.

 

سایتی کانالی ئین ئار تی