• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 185
  • پێنج شەممه 18/6/1395
  • رۆژژمێر :

دەنكۆڵەی گەنمەشامی سودی بۆ ئێسكی ژنان هەیە
 


بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ دەركەتووە خواردنی دەنكۆڵەی گەنمە شامی زەرد سودێكی زۆری بۆ تەندروستی خانمان هەیە و لەكێشەكانی ئێسكیان كەمدەكاتەوە.

 

توێژینەوەكە لە زانكۆی بۆردۆی ئەمریكا ئەنجامدراوە و دەریخستووە دەنكۆڵەی گەنمەشامی سودێكی زۆری بۆ ئێسكی ڕەگەزی مێ هەیە، بە تایبەت لە تەمەنی هەرزەكاری و دوای تەمەنی نائومێدی.

بەڕای پسپۆڕەكان خواردنی ئەو دەنكۆڵە زەردانە دەبێتە هۆی جێگیركردنی بڕێكی زۆری كالسیۆم و ماددە خۆراكییە بەسودەكان لە ئێسكدا، بەمەش ئێسكی ژنان لە ئەگەری پوكانەوە پارێزراو دەبێت.

بەپێی توێژینەوەكە هۆكاری ئەم كاریگەرییەی دەنكی گەنمە شامی دەگەڕێتەوە بۆ بونی بڕێكی زۆر لە ماددە ڕیشاڵییەكان لە پێكهاتەكەیدا كە سودێكی زۆر بە تەندروستی دەگەیەنێت.
توێژەرەكان داوا لە هاوڵاتیان دەكەن كە گرنگییەكی زۆر بە خواردنی گەنمەشامی بدەن، بەتایبەت پیاوان ڕۆژانە پێویستیان بە 25 گرام گەنمە شامی هەیە و ژنانیش ڕۆژانە پێویستیان بە بڕێكی زیاترە كە دەگاتە 38 گرام.
-

 

سەرچاوه: تۆڕی هەواڵی کوردی