پاستا بە سۆسی سور و ڕێحانە
خواردنی پاستا ئیتاڵیە و ئامادەکردنی کاتێکی کەمی دەوێت، تامێکی خۆشی هەیە، هەمیشە گەورە و بچوک ئارەزووی خواردنی دەکەن.
350 گرام پاستا
400 گرام دۆشاوی تەماتە
کەمێک گەڵای ڕیحانە
دوو کەوچک زەیتی زەیتون
چەند پارچە پەنیرێکی پیکورینوی ئیتاڵی
خوێ و ئاڵەت
چۆنێتی ئامادەکردنی:
پاستاکە لەنێو ئاود بەپێی پێویستە بکوڵێنە و خوێی تێبکە.
دوای ئەوە نەرم بۆوە دەیپاڵێویت و دۆشاو و پەنیر و ئاڵەت و زەیتی زەیتونەکەی بکە بەسەردا، دەکرێت کەمێک ئاوی تێدا بمێنێتەوە تا تەواو ئاڵدەبێت، پاشان لەگەڵ گەڵای ڕیحانە پێشکەشی بکە.
سایتی خەندان لایف