• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 122
  • چوار شەممه 17/6/1395
  • رۆژژمێر :

چوار نیشانەی کەمیی ڤیتامین و کانزاکان لە لەشدا


بوونی ڤیتامینەکان لە لەشداپەیوەندی ڕاستەوخۆی بە خواردنی خۆراکە جیاوازەکانەوە هەیە، بۆ ئەوەی تووشی کەمیی ڤیتامین نەبیت پێویستە ئاگاداری شێوەی ژەمە خۆراکەکانت بیت.

لەم بابەتەدا ئاماژە بە پێنج نیشانەی کەمیی ڤیتامینی جەستە دەکەین.


* شکانی نینۆک: ئەو کاتەی کە لەش دووچاری کەمی ماددەی ئاسن دەبێت، بەشە جیاوازەکانی لەش تووشی لاوازی ڕەنگ زەرد بوون دەبن، نینۆکەکان لەو بەشەی جەستەن کە بەهۆی کەمی ئاسنەوە تووشی شکان و لاوازیی دەبن.

* پەستانی بەرزی خوێن: پەستانی بەرزی خوێن یەکێکە لە نیشانەکانی کەمی ڤیتامین D لە لەشدا، لەبەر ئەوە پیویستە ڕێژەی هاوسەنگی ئەم ڤیتامینە لە لەشدا بپارێزیت.

* پەستانی زۆر نزمی خوێن: ئەمە دەکرێت نیشانەی کەمی ڤیتامین B12 بێت، نیشانەکانی تری کەمی ئەم ڤیتامینە بریتین لە لاوازی ماسولکەکان و تێکچوونی هاوسەنگی لەش.

* هەستکردن بە ماندوویی: کەمبونی ڤیتامین C یان ترشەکان لە لەشدا دەبێتە هۆی هەستکردن بە ماندویەتی بەتایبەت لەو کەسانەدا کە جگەرەکێشن.

 

سایتی کانالی ئین ئار