• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 132
  • یەكشەممه 14/6/1395
  • رۆژژمێر :

دەتوانرێت کۆنترۆڵی کۆمپیوتەر و مۆبایلەکان بکرێت!


توێژەرانی بواری تەکنەلۆجیای کۆمپیوتەر و مۆبایل داهێنانێکی نوێیان کرد و لەم داهێنانەیاندا توێژەران لە ڕێگەی بەکارهێنانی تاتۆیەکی کانزای کاتییەوە کە لەسەر دەستی بەکارهێنەر دادەنرێت دەتوانن کۆنترۆڵی کۆمپیوتەر و مۆبایلەکان بکەن.

 

ئەو تاتۆیە لە ماددەیەکی تەنکی کانزایی پێک دێت، (وەک ئەو ماددە تەنکەی بۆ بەرگی چکلێت بەکار دەهێنرێت)، بە شێوەیەکی کاتی لەسەر دەستی بەکارهێنەر جێگیر دەکرێت و لە ڕێگەی بێ تەلەوە wireless بە ئامێرەکەوە دەبەسترێتەوە، دواتر بەکارهێنەر بە پێداخشانی پەنجەی بە تاتۆیەکەی سەر دەستی (لە بری ماوس یان شاشەی مۆبایل) دەتوانێت کۆنترۆڵی ئامێرەکە بکات و کاری لەسەر بکات.

 

سایتی هەولێر