سوپای تورکیا به‌ره‌یه‌کی نوێ له باکووری سووریا ده‌کاته‌وه
هێزه‌کانی سوپای تورکیا به‌ره‌و شاری "ڕاعی" له باکووری سووریا به‌ڕێ که‌وتن و به‌ره‌یه‌کی شه‌ڕی نوێیان له‌م ناوچه‌یه‌دا کرده‌وه.
به ڕاپۆرتی سایتی تێبیانی کوردی له ئاژانسی مێهر له حوڕییه‌ت، هێزه‌کانی سوپای تورکیا له ده‌یه‌مین ڕۆژی ئۆپراسیۆنه‌کانی خۆیان له باکووری سووریا، به‌ره‌یه‌کی شه‌ڕی نوێیان کرده‌وه و ژماره‌یه‌ک تانک و زرێپۆشی سوپای تورکیا چوونه‌ته ناو شاری ڕاعی.
ئه‌م شاره ده‌که‌وێته ۲۵ کیلۆمه‌تری شاری کلیچ، که شارێکی سنووری سه‌ر به وڵاتی تورکیایه.
یه‌کینه‌کانی هێزی وشکانی سوپای تورکیا به به‌زاندنی سنووری شاری ئیلبه‌یگی له پارێزگای کیلیس چوونه نێو شاری ڕاعی که ده‌که‌وێته باکووری سووریا.
ڕاعی له ژێر کۆنترۆڵی هێزه‌کانی سوپای ئازادی سووریایه که له لایه‌ن تورکیا و ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانی دژه داعشه‌وه پشتیوانی ده‌کرێت.
سوپای تورکیا له ده ڕۆژ پێش ئێستاوه ئۆپراسیۆنێکی له ژێر ناوی "قه‌ڵخانی فورات" له شاری جرابلۆس له باکووری سووریا ده‌ست پێکردووه و تورکیا ڕایگه‌یاندووه که ئامانج له‌م ئۆپراسیۆنه‌ش شه‌ڕ له دژی داعش و هێزه کوردییه‌کانی سووریایه.
ئۆپه‌اسیۆنه‌که له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی سووریاوه ئیدانه کراوه و ده‌میشق ڕایگه‌یاند که به‌زاندنی سنووری سووریا له لایه‌ن تورکیاوه داگیرکارییه.