سەرنجڕاکێشترین هێڵى سنوورى له جیهاندا
زۆرجار سنوورەکان دۆخى راستەقینەى دوو یان چەند وڵاتیک دەردەخەن و بە ئاسایی دادەنرێن، و هەندێکیشیان ستەمکارانەن و لەسەر بنەماى بەرژەوەندی وڵاتان کێشراون، لە هەمان کاتیشدا هەندێکیان سەرسوڕهێنەرن.
سەرنجڕاکێشترین سنوورى جیهان، سنوورى نێوان هەر دوو وڵاتی نێوان بەلجیکا و هۆڵەندایە، بەجۆرێک سنوورەکە بەناو شارێکدا تێپەڕ دەێت و خاوەندارێتى ئەو شارەش بۆ هەردوو وڵاتى ناوبراو دەگەڕێتەوە.
شارى "بێرڵ" خاوەندارێتیەکەى بۆ هەر دوو وڵاتى هۆلەندا و بەلجیکا دەگەڕێتەوە و هێڵى سنوورەکانى نێوانیشیان بە هێماى "+" دەست نیشانکراوە و گەڵێک دیاردەى سەرسوڕهینەرى تێدا بەدى دەکرێت بەجۆریک چەندان خانووى تێدایە کە ژوورێک یان چەند ژوورێکیان لە هۆڵەندا و بەشەکانى تر خانووەکەش لە بەلجیکایە.
ئەم شارەش بۆتە نموونەیەکى جوانى پێکەوە ژیان و چەند بینایەکى حکومى هاوبەشیش لەسەر خاکى هەر دوو وڵاتەکە دروستکراون و لە هەر لایەکى کاروبارى کارگێرى تایبەت بە وڵاتى خۆیان رادەپەڕێنن.
ئەم تایبەتمەندیەى شارى بێرڵ سەرنجێکى زۆرى گەشتیارانى راکێشاوە و و ساڵانە بە دەیان هەزار روو لەم شارە دەکەن و دانیشتوانەکەشى ئازادانە دەتوانن هاتووچۆ بکەن و بەو مەرجەى لە هەر بەشێکى شارەکەدا پێویستە هاوڵاتیان رەچاوى یاساکانى وڵاتى خاوەندارى ئەو بەشە بکەن.
سایتی کانالی ئین ئارتی