• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 94
  • سێ شەممه 9/6/1395
  • رۆژژمێر :

 داعش کێشەی کەمبوونەوەی ژمارەی هێزەکانی لە موسڵدا هەیە

هەواڵدەرییەکی نزیک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاندووە کە گرووپی تیرۆریستی داعش لە ئێستادا کێشەی کەمبوونەوەی ژمارەی هێزەکانی هەیە، بە شێوازێک کە لە 12 هەزار هێزی پێشووی لە موسڵ بە تەنیا 3 هەزار کەسی بۆ ماوەتەوە.

 هەواڵدەری صدی الاعلام لە سەر زاری سەرچاوە ئاگادارەکانی عێراق ڕایگەیاندووە کە شەڕی دژ بە داعش لە عێراق بە تایبەت لەو ناوچانەی کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەم گرووپەدایە، بووەتە هۆی ئەوەی کە ئەم گرووپە تیرۆریستییە ژمارەیەکی بەرچاو لە هێزەکانی لە دەست بدات و هاوکات لە هەوڵەکانی لە ڕاکێشانی ئەندامانی نوێ سەرکەوتوو نەبێت.

ئەم هەواڵدەرییە لە ڕاپۆرتێکی دیکەدا ڕایگەیاندووە کە لە شاری موسڵ ژمارەی تیرۆرەکان ڕووی لە زیادبوون کردووە کە لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە دژ بە ئەندامانی داعش ڕوو دەدات.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە دوو کردەوەی وەهادا لە لایەن کەسانی نەناسراو لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای موسڵ حەوت ئەندامی داعش کوژران.

یەکەم کردەوەی لەم شێوەیە لە ناوچەی حی الیرموک لە ڕۆژئاوای موسڵ ڕووی داوە و کەسانی نەناسراو سێ ئەندامی داعشیان کوشتووە و کردەوەی دووەم لە شاری یاری موسڵ ناسراو بە دجلە ستی لە ڕۆژهەڵاتی موسڵ بووە کە تێیدا چوار ئەندامی ئەم گرووپە تیرۆریستییە کوژران.

ئەم هەواڵدەرییەی نزیک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی هەروەها ڕایگەیاندووە کە بە هۆی دابەزینی ژمارەی هێزەکان و بەرزبوونەوەی ڕێژەی چالاکییەکانی دژ بە ئەندامانی داعش، دەتوانین بڵێین کە کۆنتڕۆڵی تەواوی بە سەر شارەکەوە نەماوە.

سەرچاوە عێراقییەکان پێشتریش ئەوەیان ڕاگەیاندبوو کە پۆلیسی سەر بە داعش ناسراو بە الحسبە بە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی کردەوەکانی دژ بە داعش و ئەگەری دەستپێکردنی شەڕ لە شارەکە بە ئاشکرا نابینرێت و ئەندامانی داعش کەمتر هەوڵی پەیوەندی لە گەڵ خەڵکی ئاسایی دەدەن.

 

سەرچاوه:جام کوردی