• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 189
  • دوو شەممه 8/6/1395
  • رۆژژمێر :

خانمان زۆر تر دەخەون !!!


هەمیشە کاتژمێرەکانی خەوتنی خانمان لە پیاوان زیاترە، بەڵام ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆکارێکی زانستی کە لەلایەن زانایانەوە سەلمێندراوە و بیانوو هۆکارێکی بەهێزە و پیاوان ناتوانن ڕەخنە لە زۆر خەوتنی خانمان بگرن.
مێشک پێویستی بە پشوو هەیە بۆ ئەوەی دووبارە بتوانێت دەست بە کاروچالاکیەکانی بکات، مایکڵ برۆس شارەزا لە زانستی دەروونی جەخت لەوە دەکاتەوە کە مۆخ پێویستی بە پشوویەکی تەواوە بۆ ئەوەی بتوانێت بەهێزو تواناوە کاربکاتەوە، پێویستە کاتژمێری تەواو بخەوێت.

هۆکارەکانی زۆر خەوتنی خانمان
1-خانمان وەک پیاوان کاتێک دەچنە سەر جێگا خێرا خەویان لێناکەوێت، بەڵکو پێویستیان بە 30 خولەکە بۆ چوونە نێو سەرەتای خەو، بەڵام پیاوان تەنها 10 خولەکیان دەوێت بۆ چوونە نێو خەوێکی قوڵەوە، جگەلەوەی کە خانمان بەدرێژایی خەوەکەیان زوو زوو بە ئاگادێنەوە و بەخەبەر دێن.

2-جێم هۆرن سەرۆکی سەنتەری توێژینەوەکان دەربارەی خەو لە ئینگلتەرا، باس لە هۆکارێکی تر دەکات و دەڵێت خانمان زیاتر لە ڕۆژدا بڕێکی زۆر لە میهرەبانی و سۆز و خۆشەویستی بەکاردەبەن، ئەمەش خۆی لە خۆیدا هۆکارێکە بۆ کاریگەری خستنە سەر خەویان.

3-خانمان بەڕێژەیەکی زۆر لەشیان تووشی نەخۆشی و باری تەندروستی ناجێگیر دەبێت، بەهۆی سروشتی لەشی خۆیەوە، هەر بۆیە پێویستی بە پشوویەکی زیاترە لە پیاوان، هەر بۆیە ئامۆژگاری دەکرێن بەوەی نیوەڕوان لایەنی کەم 30 خولەک پشوو بدەن و بخەون.

 

سایتی خەندان لایف