• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 66
  • دوو شەممه 8/6/1395
  • رۆژژمێر :

شێوەی ئامادەکردنی ماکەرۆنی و پەنیر

ماکەرۆنی یەکێکە لەو خۆراکانەی لەگەڵ هەندێک ماددەی تر و بە چەندین شێوە دەتوانیت ژەمێکی بەتامی لێ دروست بکەیت.

بە تێکەڵکردنی ماکەرۆنی لەگەڵ پەنیر دەتوانیت ژەمێکی بەتام ئامادە بکەیت.

ماددە پێویستەکان:
٢٠٠ گرام ماکەرۆنی لولەیی کە دەکاتە نزیکەی دوو پەرداخ.
سێ پەرداخ پەنیر
ساس
شیر
خوێ
بیبەری توون


شێوەی ئامادەکردن:
- فڕنێک بخەرە سەر ٣٧٥ پلەی گەرمی.
- ماکەرۆنییەکە بکوڵێنە، دواتر کوڵاندنی نیوەی ماکارۆنییەکە بکەرە دەفرێکەوە وەک لە وێنەکاندا دیارە.
- یەک قوتووی بچووک ساس بکەرە مەنجەڵێکەوە.
- پەرداخێک شیر بکە بەسەر ساسەکەدا.
- مەنجەڵەکە بکەرە سەر ئاگرێکی بەهێز و خێرا خێرا تێکی بدە.
- دوای ئەوەی کە ساس و شیرەکە کوڵا، لەسەر ئاگرەکە دایبگرە و نیوەی بکە بەسەر ماکەرۆنی دەفرەکەدا.
-  نیوەی پەنیرەکە لە ڕنە بدە و بیکە بەسەر ماکەرۆنی و ساس و شیرەکەدا و بە جوانی تێکەڵی بکە.
- ئەو ماکەرۆنییەی کە ماوە بیکە بەسەر ئەوەدا کە تێکەڵت کردووە، دواتر ئەو نیوە پەنیرەی کە ماوە لە ڕنەی بدە و وەک چینی کۆتایی لەسەر تێکەڵەکە دایبنێ.
- خوێ و بیبەری توون بەو ڕێژەیەی زۆت پێت خۆشە بیکە بەسەریدا.
- ئەوەی دروستت کردووە لە زەرفێکی تایبەت بە فڕنی بپێچە و بۆ ماوەی نیو کاتژمێر بیکەرە فڕنەوە، دوای نیو کاتژمێرەکە زەرفەکە لابە و بۆ ماوەی ١٥ خولەکی تر بیکەرە فڕنەوە.
- ئێستا ئەم خواردنە ئامادەیە بۆ خواردنی ٦ تا ٨ کەس.

 

سایتی کانالی ئین ئار تی