• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 328
  • چوار شەممه 3/6/1395
  • رۆژژمێر :

شێوەی ئامادەکردنی کفتەی گێزەر


کفتە یەکێکە لە خواردنە بەتامەکان کە بەشێک لە خەڵکی زۆر حەزی لێیەتی، ئەم خواردنە بە چەند خۆراکێک دروست دەکرێت.

لەم بابەتەدا ئاماژە بە دروستکردنی کفتەی گێزەر دەکەین.

ماددە پێویستەکان:
قیمە: ٣٥٠ گرام
گێزەری لە ڕنە دراو: ٢٠٠ گرام
گوێز و کشمیش: بە ڕێژەی پێویست
مەعدەنووسی وردکراو: دوو کەوچکی چێشت
پیازی لە ڕنەدراو: یەک دانەی مامناوەند
ئارد: دوو کەوچکی چێشت
دەرمان و خوێ و زەردەچەوە: بە ڕێژەی پێویست
شەکر: بە پێی پێویست
ئاوی لیمۆ یان سرکە: بە پێی حەز
پیازی سورەکراو: کەوچکێکی چێشت
دۆشاوی تەماتە: کەوچکێکی چێشت


شێوەی ئامادەکردن:
قیمەکە لەگەڵ گێزەر و پیازە لە ڕنەدراوەکەدا تێکەڵ بکە و دواتر خوێ و زەردەچەوە و دەرمان و یەک کەوچک ئاردی تێبکە، ئەمانە بە جوانی تێکەڵ بکە، پاشان گوێز و کشمیشەکەی بۆ زیاد بکە و بیشێلە، ئینجا بەشێوەی کفتە لەناو ڕۆندا سوری بکەرەوە.
ئەو ئاردەی کە ماوە سووری بکەرەوە و پەرداخ و نیوێک ئاوی تێبکە، دواتر خوێ و زەردەچەوە و دۆشاو و ئاوی لیمۆکەی تێبکە، پاشان کفتە سورەبوەکان بکەرە ناوی و ئاگرەکەی کز بکە، لەم کاتەدا مەعدەنووس و پیازە سورەبوەکەی تێبکە.
دوای ١٠ خولەک دەتوانیت لەسەر ئاگر دایبگریت و ئامادەیە بۆ خواردن.