ئاریکاری خوایی به که‌م مه‌زانن !
دوای کۆتایی شه‌ڕی ئۆحۆد ، له‌شکری سه‌رکه‌وتووی مۆشرێکه‌کان به په‌له گه‌ڕاوه بۆ شاری مه‌ککه . به‌ڵام له نیوه‌ێ ڕێگادا که‌وته بیریان که بۆچ سه‌رکه‌وتنه‌که‌یان ناته‌واو هێشت ؟
له ئایه‌تی 123 وشه‌ی « أَذِلَّةٌ » یان به مانای که‌می هێزی بڕوادارانه له شه‌ڕی به‌دردا وه یان به مانای که‌م و کۆرتی ساز و به‌رگی شه‌ڕه . به یادهێنانی ناته‌واویه‌کانی شه‌ڕی به‌در ، ئاماژه‌یه به توانای ئه‌وان به هه‌ڵسه‌نگاندن له گه‌ڵ شه‌ڕی ئۆحۆده .
چ باشتر که بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شاری مه‌دینه و ئه‌و شاره تاڵان که‌ن ، و مۆسڵمانان له نێو به‌رن ، و ئه‌گه‌ر مۆحه‌ممه‌سیش زیندوو مابێ بیکۆژن ، و بۆ هه‌تا هه‌تایه خه‌یاڵیان به‌رانبه‌ر به ئایینی ئیسلام و مۆسڵمانان ڕه‌حه‌ت بێ .
به‌م بۆنه‌وه فه‌رمانی گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و مه‌دینه درا و ئه‌مه‌ش مه‌ترسیدارترین قۆناغی شه‌ڕی ئۆحۆد بوو ؛ له به‌ر ئه‌وه‌ی مۆسڵمانان به پێی پێویست کۆژراو و زامداریان هه‌بوو ، و دیاره هیچ ئاماده‌ییان بۆ شه‌ڕێکی تر نه‌بوو ، و به پێچه‌وانه‌وه دۆژمن به ته‌واوی ئاماده بو و ده‌یتوانی له سه‌ر ئه‌م شه‌ڕه به‌رده‌وم بێت و بگاته ئامانجی خۆی .
ئه‌م هه‌واڵه زوو گه‌یشته پێغه‌مبه‌ری خوا و ئه‌گه‌ر بوێری بێ وێنه و بیری بێ وێنه‌ی ئه‌و که به پشتیوانی وه‌حی له لایه‌ن خواوه بوو نه‌بوایه ، شایه‌ت میژووی ئیسلام هه‌ر له‌وێدا ته‌واو ده‌بوو .
ئه‌و ئایه‌تانه‌ی ژووره‌وه سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا هاته خواره‌وه ، و هێزی مه‌عنه‌وی مۆسڵمانه‌کانی به‌هێز کرد و به دوای ئه‌وه پێغه‌مبه‌ر بڕیاری گشتی دا بۆ ڕێکه‌وتن به‌ره‌و مۆشرێکه‌کان ، و حه‌تا زامداره‌کانیش ( که یه‌کێک له‌وانه حه‌زره‌تی عه‌لی بوو و زیاتر له شه‌ست زام و برین به له‌شیه‌وه بوو ) ئاماده بون بۆ شه‌ڕ له گه‌ڵ دۆژمن و له مه‌دینه که‌وتنه ڕێ .
ئه‌م هه‌واڵه گه‌یشته گوێی گه‌وره‌کانی قۆره‌یش و له‌م هێزه مه‌عنه‌ویه‌ی مۆسڵمانان به سه‌ختی ترسان و که‌وتنه هه‌وڵ ! ئه‌وان بیریان ده‌کرد شایه‌ت هێزی نوێ هاتبێ له مه‌دینه‌وه بۆ یارمه‌تی مۆسڵمانه‌کان و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که له‌م شه‌ڕه نوێیدا سه‌رکه‌وتن بکه‌وێته ده‌ست ئه‌وان و به زیانیان بێ ، به‌م بۆنه‌وه ڕایان هاته سه‌ر ئه‌وه که به‌م سه‌رکه‌وتنه‌ی که به ده‌سیان هێناوه باشتر وایه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شاری مه‌ککه و خۆیان نه‌خه‌نه نێو مه‌ترسی . به‌م شێوه به په‌له گه‌ڕانه‌وه بۆ شاری مه‌ککه .