• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 87
  • سێ شەممه 2/6/1395
  • رۆژژمێر :

خۆشترین کاتەکانی مرۆڤ لە ژیاندا


ژیان بەردەوامە بە خۆشی و ناخۆشیەکانیەوە، بێگومان ژیانیش بەهەردووکیەوە جوانە تا ناخۆشی نەبینیت چێژ لە خۆشیەکان نابینیت، بەڵام لە ژیاندا هەندێک کات هەیە کە هیچ ڕووداوێک تێیدا ڕووینەداوە بەڵام لەخۆتەوە ئارام دەبیت و ئاسوودە و دڵخۆش دەبیت پێی هەرگیز لەیادی ناکەی.

کاتێک بەیانیان لەخەو هەڵدەستیت تەمەشای کاتژمێرەکەت دەکەیت و دەبینیت هێشتا کاتێک کەم ماوە، بەپەلە دەخەویتەوە.

کۆتا ڕۆژی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان، هەست بە ئاسوودەییەکی زۆر دەکەیت و خێرا بە ڕاکردن دەچیتەوە ماڵەوە.، چونکە چیتر سەعیت نیە و دەتەوێت هەندێک چالاکی ئەنجام بدەیت.

لە شوێنی کارەکەت پاداشتت دەکەن، ئەو ڕۆژە لە خۆشی پاداشت هەموو کارەکانت بە خێرای تەواو دەکەیت.

چاوەڕێی ئەو کەسە دەکەیت کە خۆشتدەوێت تا تەلەفۆنێکت بۆ بکات، بەڵام کاتێک دەیکات لە خۆشیدا شپرزە دەبیت نازانیت چۆن وەڵامی بدەیتەوە.
گەیشتن بەو کەسەی کە خۆشدەوێت، دوای ئەوەی بەیەکیش دەگەن واهەستدەکان خەونە و دەڵێیت ئەوە من و تۆین بە یەک گەیشتین.
کاتیك لە ڕێستۆرانتێک یان کافێیەک خواردن دەخۆیت، لەپڕ کەسێک دەڵێت هەموو خواردنەکانت لەسەر من.

کاتێک زۆر ماندوویت و تاقەتی دەوامی بەیانیت نیە، لەپڕ لەڕێگەی تەلەفزیۆنەوە دەڵێت پشووی فەرمیە، لەخۆشیدا ئەو شەوە ناخەویت.

خەندان لایف