تورکیا مه‌نبه‌جی بوردومان کرد
به‌رپرسانی تورکیا ڕایانگه‌یاند که ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته مۆڵگه‌کانی داعشی له شاری جرابلۆس و بنکه و باره‌گاکانی یه‌په‌گه له باکووری مه‌نبه‌جی کردوه‌ته ئامانج.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له رۆیتێرز، ئه‌رته‌شی تورکیا ده‌ستی داوه‌ته بوردومانی مه‌نبه‌ج که باره‌گاکانی پارتی یه‌کێتی دیمۆکراتیکی کوردی سووریای تێدایه.
له‌و هه‌واله‌دا هاتووه که تۆپخانه‌ی ئه‌رته‌شی تورکیا ۲۰ جار مه‌نبه‌جی بوردومان کردووه به‌و مه‌به‌سته‌ی ئه‌وه‌ی کریدۆرێک بکاته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنه‌کانی خۆی له ناو خاکی سووریا.
له‌مباره‌وه شه‌رڤان ده‌روێش تايبه‌ت به كوردستان ۲۴ رايگه‌ياند، سوپاى توركيا ده‌ستيكردووه بۆ بۆردومانكردنى شارى مونبج كه ناوه‌ندى هێزه‌كانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازى منبجى لێيه.
وته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازى منبج روونيكرده‌وه، بنكه‌كانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازى منبج له ناوچه‌كانى باكوورى رووبار‌ى ساجوور له لايه‌ن توركياوه بۆردومان ده‌كرێن.
منبج ناوه‌ندێكى ستراتيژى گرنگى داعش بوو، له ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه‌دا له لايه‌ن ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازى منبجه‌وه كه به‌شێكى سه‌ره‌كى هێزه‌كانی ی پ گ رزگار كرا.