ڕاویژ له ته‌نیشتی چاره‌نووس و پشت به‌ستن به خوا
بڕوا به چاره‌نووس هیچکات به مانای ده‌س له سه‌ر ده‌س نیان و دنیشتن به هۆمێدی چاره‌نووس نیه ؛ له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌م فێرکاریه قۆرئانیانه که به‌م شێوه باسی چاره‌نووس و پشت به‌ستن به خوا ده‌که‌ن دووپاتیش ده‌که‌ن له سه‌ر ڕاوێژکاری و جوڵانه‌وه‌ی مرۆڤ و بانگه‌شه ده‌که‌ن بۆ به‌دیهێنانی چاره‌نووسی خوایی وه یان گۆڕانی چاره‌نووس له بڕێ بابه‌تدا که ئه‌ویش هه‌ر به ئیزنی خوا و به پێی شێوازی خواییه و ئه‌گه‌ر بیه‌وێ کاریگه‌ر بێ ده‌بوا به مه‌یلی خوا ڕووی بدایه .
به وته‌ێیکی تر ، هیچ کار و کاریگهرێیک له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و مه‌یل و په‌روه‌ردگاری و حێکمه‌تی خوا نیه . که‌وابوو ئه‌گه‌ر خوا بۆ نموونه له مرۆڤ داوا ده‌کات هه‌نگاو گهڵگرێ بۆ گۆڕانی چاره‌نووسی خۆی ، ئه‌م گۆڕانکاریه کاتێک به دی دێت که مه‌یل و ئیراده‌ی خوای له سه‌ر بێت و به وته‌ی قۆرئان ئیزن پێ دراو بێت .
جێگای سه‌رنجه که خوا هه‌موو کات له سه‌ر ئه‌م خاڵه دووپات ده‌کات که مرۆڤ ده‌بێ له گه‌ڵ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات و خاوه‌نیه‌تی بێ قسه‌ی خوا له بوونه‌وه‌ر و جارهنووسدا ، هه‌نگاو هه‌ڵگرێ بۆ ڕاوێژ و ته‌گبیری کار و فرمانه‌کانی له کار و باری ژیانیدا ؛ بۆچی له به‌ر ئه‌وه‌ی که له پیوه‌ندی مرۆڤ له گه‌ڵ جاره‌نووس و جیهاندا ، ئه‌وه مرۆڤه که به کار و بار و کرده‌وه‌ی مه‌یلی و هه‌ڵبژاردنی خۆی ، پێوه‌ندی و ئاستی ئه‌وه دیاری ده‌کات . ( ئه‌نفال ، ئایه‌تی ۵۳ ) که وابوو ئه‌گه‌ر مرۆڤ بیه‌وێ چاره‌نووسیکی ئه‌رێنی و به قازانج و به که‌ڵک بۆ خۆی دابین بکات ده‌بێ تیکۆشی و تێکۆشانی ئه‌رێنی له خۆی پیشان بدات . ( ڕه‌عد ، ئایه‌تی 11 )
خای گه‌وره له ئایه‌تی 5 سووره‌ی یۆنسدا له گۆڕانی مانگ و ئه‌ندازه‌ی مانگ و مه‌نزڵه‌کانی مانگ وه‌کوو ڕێگا خۆشکردنێک داه‌نێ بۆ په‌یره‌و دانان و ڕاوێژ کردن بۆ ژیان و ته‌گبیری کار و باری ژیان . له‌م ئایه‌ته‌دا ده‌رده‌که‌وێ که له بنه‌مادا ڕاوێژ و ته‌گبیر کردن له ژیاندا بنچیهنهێیکی ئه‌رێنی و ویستی خوایه . که وابوو هه‌ر ئه‌و خوایه که له هه‌موو کار و بای ژیاندا بۆ وێنه له کار و باری ژیانی مرۆڤدا باسی چاره‌نووس و پشت به‌ستن به خوا ده‌کات ، له مرۆڤیش داوا ده‌کا که له ته‌نیشتی جاره‌نووس ( ته‌قدیر ) ڕاوێژکار بێ .