چۆنیەتی لەناوبردنی بۆنی ناخۆشی فەرش و کومبار
بۆنی ناخۆشی فەرش و کومبار بەھەر ھۆکارێک بێت ھەمووان بێزار دەکات و توانایەکی زۆریان ھەیە بۆ ھەڵمژینی بۆن و ھێشتنەوەی بۆماوەیەکی زۆر.
بۆئەوەی بۆنی ناخۆشی فەرش و کومبارەکانی ناوماڵ نەھێڵیت دەتوانیت یەکێک لەم رێگایانە بەکاربھێنیت:
-سۆدەی نان بکە بەسەر ئەو شوێنەی کە شلەیەکی پێدا رژاوە و بۆنی ھەیە و شەو بەجێیبھێڵە و بەیانی بە گسکی کارەبایی پاکی بکەرەوە و سۆدەکە ھەموو بۆنە ناخۆشەکە لەگەڵ خۆیدا دەبات.
-دوو کوپ سرکەی سێو بکەرە ناو پرژێنەرێکەوە و بیپرژێنە بەسەر ئەو شوێنەی کە بۆنەکەی تێدا کۆبۆتەوە و دەتوانیت بیپژێنیت بە ھەموو فەرشەکەدا و دوای ٢ کاتژمێر ھیچ بۆنێکی ناخۆشی نامێنێت و دەتوانیت چەند جارێک دووبارەی بکەیتەوە.
-کەمێک ئاوی لیمۆ لەگەڵ ئاودا تێکەڵ بکە و بیڕژێنە بەسەر ئەو شوێنەی شلەیەکی پێدا رژاوە و بۆگەنی ھەیە، دواتر دەتوانیت بە کەمێک کەفاو شوێنەکە بشۆیت و وشکی بکەیتەوە و ئەوەش بۆنەکەی ناھێڵێت.