• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 188
  • یەكشەممه 31/5/1395
  • رۆژژمێر :

گوندى "ژۆنگ دۆنگ" گوندێکى لەناو ئەشکەوت


مرۆڤ لە هەر شوێنێک لە دایک ببێت شەیداى زێد و شوینەکەیەتى و دابڕان لە نیشتمان گرانە و ئەمەش واى لە هۆزێک کردووە خانووەکانی گوندەکەیان لە ئەشکەوتێکدا دروست بکەن و ئەشکەوتە چۆڵ نەکەن.

 

گوندى "ژۆنگ دۆنگ" بە یەکێکی لە گوندە جیاوازەکانى جیهان دادەنرێت کە دەکەوێتە ناو ئەشکەوتێکى گەورەوە بەجۆرێک خانووەکانى لەناو ئەو ئەشکەوتەدا دروستکراون، کە لە بەرزایی ١٨٠٠ مەتر سەروو لە ئاستى دەریاوەیە و دەکەوێتە پارێزگاى "گوێژۆ"ى وڵاتی چینەوە.


دانیشتووانى گوندە زۆر بە گرانى هاتۆچۆ دەکەن و دەبێت زیاتر لە کاتژمێریک رێگا ببڕن تا لە شاخەکەوە بێنە خوارەوە و جگە لەمەش هیچ هۆکارێکى راگەیاندنیش لە گوندەکەدا نیە چونکە شەپۆلەکانى رادیۆ و تەلەفیزیۆنیش لەو ناوچەیەدا وەرناگێرن.


لە وڵاتی چین هەر چەندە لە ئێستادا ژیان لە ئەشکەوت نەماوە و ئەمەش بە ژیانى ئەشکەوت نشینى دانانرێت چونکە دانیشتوانەکەى خانوویان هەیە و هەروەها حکومەتى چینیش بەم چند سالێکە قوتابخانەیەکى لەناو ئەشکەوتەکەدا بۆ دروستکردوون، خەڵکەش خۆیان خوازیارى چۆڵکردنى گوندەکە نین و بەڵکو داواى گەیاندنى سەرجەم خزمەتگوزاریەکان دەکەن.


جگە لەمەش شوینى دڵڕفێنى ناوچەکە و شیوازى تایبەتى گوندەکە سەرنجى ژمارەیەکى زۆر لە گەشتیارانى ڕاکیشاوە و رۆژانە چەدین کەس سەردانى ئەو گوندە دەکەن.

 

سایتی کانالی ئین ئار تی