ڕێگای چارەسەرکردنی سووتانی پەنجە
سووتانی پەنجەکانی دەست دەکرێت لە ئەنجامی کارکردن لە چێشتخانە یان لەگەڵ ئامێری کارەبایی و میکانیکیدا روو بدات.
ئەمانەی خوارەوە چەند چارەسەرێکی سرووشتین بۆ درووستبوونی برین لە ئەنجامی سووتاویی.
١- ئاوی سارد
یەکێک لە رێگا ئاسانەکان بریتییە لە بەکارهێنانی ئاوی سارد کە دەبێتە هۆی سڕکردنی شوێنی سووتاوییەکە و کەمکردنەوەی ئازار لە ناوچەکەدا.
٢- هەنگوین
هەنگوین شێدارکەرەوەیەکی سرووشتییە بۆ پێست و دەبێتە هۆی لەناوبردنی بەکتریا زیان بەخشەکان. هەنگون دەبێتە هۆی رێگری کردن لە درووستبوونی بڵق لە ئەنجامی سووتاووییەکە.
٣- پەتاتە
پەتاتەیەک بکوڵێنەوە، پاشان توێکڵەکەی لێبکەرەوە و بیدە لە شوێنی سووتاوییەکە، دواتر بە پارچەیەک باندج بیبەستە.
٤- سرکەی سێو
سرکەی سێویش بە هەمان شێوە دەبێتە هۆی لە ناوبردنی بەکتریا زیان بەخشەکان و بە پاکیی هێشتنەوەی شوێنی سووتاوییەکە.
بۆ بەکارهێنانی ئەم رێگا چارەسەرەش پێویستە برێکی یەکسان لە سرکە و ئاو تێکەڵ بکەیت، پاشان بە وریاییەوە بیدە لە شوێنی سووتاوییەکە.
٥- سپێنەی هێلکە
سپێنەی هێلکە دەوڵەمەندە بە پرۆتین، هەربۆیە دەبێتە هۆی رێگریکردن لە زیانگەیاندن بە کۆلاجینی پێست و رێگریکردن لە درووستبوونی شوێنی برین. لە دوای پێدا کردنی ئاوی سارد بە برینەکەدا، سپێنەی هێلکە بدە لە شوێنی سووتاووییەکە.
سەرچاوە: سایتی خەندان