• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 137
  • شەممه 30/5/1395
  • رۆژژمێر :

باشترین کات بۆ فێربوون

 

کەی باشترین کاتی رۆژەکەیە بۆ شت فێربوون؟ لە راستیدا وەڵامەکەی تەنها یەک کات نییە. توێژینەوە نوێکان سەلماندوویانە هەر بەشێکی دیاریکراوی رۆژەکە بۆ ئەرکێکی دیاریکراو باشترینە.

 

زانست سەلماندوویەتی باشترین کات بۆ بیرکردنەوەی داهێنەرانە بریتییە لە بەیانیانی درەنگ. پلەی گەرمی لەشمان پێش کاتی هەستانمان دەستدەکات بە بەرزبوونەوە، دواتر بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە تا پێش کاتی نیوەڕۆ.

زانایان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم بەرزبوونەوە وردە وردەیە بە واتای ئەوە دێت کە توانای لەبەرکردن، وریایی و تەرکیز کردن بەردەوام لە بەرزبوونەوەدان و دەگەنە لوتکە لە ناوەڕاستی بەیانیاندا.

لە دوای ئەم ماوەیە توانای زیرەکیمان دەسدەکات بە کەمبوونەوە، و لە بەشەکانی تری رۆژەکەدا ئاستی زیرەکیمان بە گشتی بەراورد بە بەیانیان دادەبەزێت.

 

سایتی خەندان لایف