ساردترین جێگای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
ئه‌شکه‌وتی سه‌هۆڵی چه‌ما
پێتان خۆشه له گه‌رمای هاوینی ئیمساڵدا ، ساردترین جێگای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ببینن ؟ ئێمه ئه‌شکه‌وتی سه‌هۆڵی چه‌ماتان پێ پێشنیار ده‌که‌ین . ئه‌شکه‌وتێک که له وه‌رزی هاویندا جێیکی له‌وه فێنکترتان ده‌س ناکه‌وێ .
له گه‌رمترین ڕۆژانی هاوینی ساڵدا وه‌رن بۆ فێنکترین جێگای وڵاتی ئێران ، سه‌رزه‌وینی ئاوی شیرینی ئێران ، کوهڕه‌نگ سه‌رچاوه‌ی زایه‌نده ڕوود و کاروون و دز و کانیاوی زۆر و خاوه‌نی ئاوی فێنک و دڵڕفێن .
بارینی به‌فری زستانی له سه‌ر ته‌نگه‌ڵانێکی به‌رداوی ، هه‌ڵدانی تیشکی خۆر له سه‌ر ئه‌و شیوه و تووانه‌وه‌ی به‌فراو له هاویندا ، بوه‌ته هۆی درۆست بوونی که‌نداڵێک له لای خوارووی به‌فراوه‌وه و هێدی هێدی له درێژه‌ی سه‌دان هه‌زار ساڵا ئه‌شکه‌وتێکی پێک هێناوه . به‌شی زۆری چاڵه به‌فری ئه‌شکه‌وتی سه‌هۆڵی چه‌ما ، بوه‌ته جێگای سه‌یران و گه‌شت و ڕابواردنی لاوان و تازه‌لاوانی ناوچه‌ی "چه‌ما" که جگه له‌وه‌ش له‌م ساڵانی دواییه‌دا کێبه‌رکێی خلێسکانێ (ئێسکی) هاوینانه‌ی وڵات له‌م جێگه‌دا به‌ڕێو ده‌جێت .
ئه‌شکه‌وتی سه‌هۆڵی چه‌ما یان چی ما ، ئه‌م ناوه له شێوه‌زاری ناوچه‌یی هۆزی به‌ختیاری وه‌رگیراوه ، دڵی داوه‌ته کێو و شێو بۆ ئه‌وه‌ی ببێته فێنکێیکی سرۆشتی و دڵڕفێن بۆ خه‌ڵکی .
ئه‌م ئه‌شکه‌وته به گه‌وره‌ترین ئاوی شیرینی ئێران ناوبانگی دره‌کردوه و یه‌کێکه له بێ وێنه‌ترین و که‌م وێنه‌ترینی جیگا گه‌شتگۆزاریه‌کانی ئێران که بۆ زۆرێک له گه‌شتیاران نه‌ناسراوه .
ئه‌م ئه‌شکه‌وته له مه‌ودای 25 کیلومه‌تری چلگه‌رد له نزیکی گۆندی شێخ عه‌لی خانه . و به هۆی قه‌ندیلی سه‌هۆڵی زۆری بوه‌ته یه‌کێک له که‌م وێنه‌ترین و سه‌رسووڕهێنه‌رترین ئه‌شکه‌وتی ناوچه .
ئه‌م ئه‌شکه‌وته به گه‌وره‌ترین ئاوی شیرینی ئێران ناوبانگی دره‌کردوه و یه‌کێکه له بێ وێنه‌ترین و که‌م وێنه‌ترینی جیگا گه‌شتگۆزاریه‌کانی ئێران که بۆ زۆرێک له گه‌شتیاران نه‌ناسراوه .
ئه‌شکه‌وتی چه‌ما له پارێزگای چوار مه‌حاڵ و به‌ختیاریه و 92 کیلوومه‌تر به ناوه‌ندی پارێزگا دووره و ته‌واوی ئه‌م ڕێگا و بانه ، هه‌مووی قیرتاوه و ڕێگای ماشینی هه‌یه .