• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 137
  • پێنج شەممه 28/5/1395
  • رۆژژمێر :

 چۆنیەتی ڕەفتاركردن لەگەڵ منداڵی توڕە

 

توڕەبوونی بەردەوام لە منداڵ و هەستكردن بە كەمی سۆز لەلایەن دەوروبەرەوە بۆ منداڵ ئەو هەستە دروست دەكات .
 
یەرزكردنەوەی تۆنی دەنگ  و هاواركردن و قسەكردن بە خێرای و تێكەڵاوكردنی وشەكان لەكاتی قسەكردندا چەند نیشانەیەكن بۆ كەسایەتی منداڵی توڕە ، ئەگەر هەست دەكەیت منداڵەكەت توڕەیە ئەوە تۆ پێویستت بەم 10 ئامۆژگاریە دەبێت بۆ ئەوەی بزانیت چۆن ڕەفتاری لەگەڵ دەكەیت ، جگە لەوەش چەند هۆكارێك هەیە وا لەمنداڵ دەكات كەسایەتیەكی توڕەی هەبێت لەوانەش :

- توڕەبوونی بەردەوام لە منداڵ و هەستكردن بە كەمی سۆز لەلایەن دەوروبەرەوە بۆ منداڵ ئەو هەستە دروست دەكات .

- جیاوازی كردنی مامەڵە لەنێوان منداڵەكاندا ئەم هەستە دروست دەكات .

-زیاد لە ئاستی سروشتی نازپێدان بە منداڵ .

-توڕەبوونی یاوك و نواندنی ڕەفتاری نەگونجاو بەرامبەر منداڵ .

- بەردەوام تەماشاكردنی ئەو پرۆگرامانەی منداڵ فێری شەڕەنگێزی دەكەن .

- هەندێكجار چەند هۆكارێكی تەندروستی وەك زیاد لە ئاستی سروشتی دەردانی ڕژینەكانی پەریزاد یان كەمی هەندێك لە جۆرەكانی ڤیتامین لە جەستەدا دەبێتە هۆی توڕەی و هەڵەشەی منداڵ .

 

ئەوەندەی ئەم هۆكارانە وەك دایك و باوكێك لە دەستی تۆدایە پێویستە چارەسەری بكەیت و ئەوەش كە پەیوەندی بە هۆكاری تەندروستیەوە هەیە پێویستە منداڵ پشكنینیی پزیشكی بۆ بكرێت بۆ ئەوەی چارەسەری پێویست وەربگرێت .

دەتوانیت سوود لەم 10 ڕێنماییەش وەربگریت بۆ چۆنیەتی ڕەفتاركردن لەگەڵ منداڵێك كە زۆر توڕەبێت .

1- وەك دایك و باوكێك خۆشەویستی خۆت بدە بە منداڵەكەت بەڵام ئەوەندەش نازی مەدرێ نەتوانێت ڕاست و چەپی خۆی لەیەك جیابكاتەوە.

2-وەك باوكێك دوور بكەوەرەوە لە گفتوگۆكردنی توند و شەڕكردنی لەگەڵ دایكی منداڵەكانت لەپێش چاوی منداڵەكانتان .

3- ڕێگە مەدە منداڵەكەت تەماشای فیلم و فیلم كارتۆن و پرۆگرامی شەڕەنگێزی بكات و ئاگاداری ئەو شتانە ببە كە ئەو تەماشای دەكات بۆ ئەوەی بەرهەمە خراپەكان كار نەكاتە سەر كەسایەتی ئەو .

4- كاتێك منداڵەكەت توڕە دەبێت بە توڕە بوونێكی دیكە وەڵامی مەدەرەوە چونكە ئەمە دۆخەكە ئەوەندەی تر ئاڵۆز دەكات .

5- جیاوازی مەكە لەنێوان منداڵەكانتدا و هەموو بەیەك چاو تەماشایان بكە .

6- وا لە منداڵەكەت بكە بەشداری بكات لە چالاكیە وەرزشی و هونەریەكان ئەوەندەی بۆتان دەگونجێت بۆ ئەوەی كەمێك لە دۆخی توڕەبوون دوری بخەیتەوە .

7- بەردەوام ئەو پرسیارەی لێ بكە دەیەوێت چی بكات و چی لە مێكشیدایە و لێی گەڕێ گوزارشت لە هەموو شتەكانی ناخی خۆی بكات .

8- كاتێك ئەو توڕە دەبێت لێی دوور بكەوەرەوە هەتا ئەو كاتەی سارد دەبێتەوە و دوای ساردبونەوەی هەوڵبدە ڕێنمووی بكەیت جارێكی دیكە ئەو ڕەفتارە دوبارە نەكاتەوە .

 9- فێری ئەوەی بكە ئەوەی دەیەوێت  بەشێوەی گفتوگۆكردن بیڵێت  و هاوار نەكات .

10- كاتێك ئەو ئارامە باسی ئەوەی بۆ بكە كە چەند ناشرینە مرۆڤ توڕە و هەڵەشە بێت .