ڕێگای چارەسەرکردنی بۆنی ناخۆشی سینک
زۆرجار بۆنی ناخۆشی سینک لەچێشتخانەدا زۆر بێزارکەرە و بۆنی ھەموو ژوورەکەش دەگۆڕێت و ناتوانیت نان لەو ژوورەدا بخۆیت و پێویستە چارەسەری بکەیت.
بۆئەوەی بتوانیت بۆنی ناخۆشی سینک نەھێڵیت ئەوا دەتوانیت تێکەڵەیەکی سرووشتی بەکاربھێنیت و بەوشێوەیە سینکەکەت پاکدەکەیتەوە لەھەر پاشماوەیەک خواردن کە بۆن درووست بکات، بۆئەوەش پێویستە ئەم ھەنگاوانە جێبەجێ بکەیت:
-کوپێک خوێی بۆراکس (لە مارکێتەکان ھەیە) بھێنە و لەگەڵ چارەکە کوپێک ئاوی لیمۆ تێکەڵی بکە تا دەبێتە شێوە ھەویرێک.
-بە کەوچکێک تێکەڵەکە بدە لە حەوزی سینکەکە و بەباشی بڵاویبکەرەوە و بۆماوەی ٣-٤ خوولەک پێوەی بھێڵەرەوە.
-دواتر بە ئیسفەنجێک و لەگەڵ ئاودا بیشۆ و ئەوەش سینکەکەت پاکدەکاتەوە و بۆنی ناھێڵێت و ئەگەر تێکەڵەکە وەک ھەویر نەبوو دەتوانیت ئاوی لیمۆی زیاتری تێبکەیت.
سایتی تۆڕی هەواڵی سلێمانی