• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 127
  • پێنج شەممه 28/5/1395
  • رۆژژمێر :

ساڵحی: سەرکەوتنی موقاوەمە لەشەڕی تیرۆریزمی تەکفیری

 

جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند بەرەی خۆڕاگری و موقاوەمە لە شەڕی تیرۆریزمی تەکفیری دا سەردەکەوێ.

 

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لە وتووێژێک دا لەگەڵ ماڵپەڕی ئەلعەهدی لوبنان دەیەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی موقاوەمەی ئیسلامی لەشەڕی 33ی ڕۆژەی لە تەواوی ئازادی خوازانی جیهان و گەلی لوبنان پیرۆزبایی کرد و وتی پەیوەندییەکانی ئێران و لوبنان لەمێژنە و مێژوویین کە دەگەڕێتەوە بۆ بۆ 5 سەدە لەمەوبەر و ئەو پەیوەندیانەش لە سەر بنەمایەکی کەلتوری و ژیاری دا دامەزراون.

جێگری سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرەتای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی جەختی کردوە لەسەر مەترسی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی و لە نێوبردنی ئەو لووەی شێرپەنجەی بە ئەرکی تەواوی موسڵمانان و ئازادیخوازانی جیهان زانیوە.

بە قسەی جێگری سەرۆک کۆماری ئێران خەباتکارانی حیزبوڵڵای لوبنان و ڕەوتی موقاوەمە لە ساڵی 2006 دا بانگەشەی لە شکان نەهاتوبوونی رژێمی زایۆنیان تێکشکاند و حیماسەیەکی گەورەی مێژوویان خولقاند.

 

سەرچاوه: سایتی سەحەر بەشی کوردی