ڕێژاوی گه‌زۆ ، دیمه‌نی دڵڕفێنی سه‌وادکۆ
ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ هه‌ست بکه‌ن به مانای ڕاسته‌قینه‌ی سرۆشتی ده‌ست لێ نه‌دراو ، پێشنیارتان پێ ئه‌که‌ین که ئه‌مجاره ، ئۆغر بکه‌ن بۆ جێگاێک که به هۆی نه ناسراوی و سه‌ختی ڕیگا ، که‌متر ده‌ستی گه‌شتیارانی پێ گه‌یشتوه که هه‌ر ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که دیمه‌نی دڵڕفێن و به‌هه‌ستی ئم جێگایه له‌م ناوچه‌دا ده‌ستی لێ نه‌درێت .
بۆ گه‌یشتن به تافگه‌ی گه‌زۆ (Gazu) و دیتنی ده‌بێ سه‌ره‌تا ئۆغر بکه‌ن بۆ شاری " شێرگا " له شارستانی سه‌وادکۆ له پارێزگای مازنده‌ران . ڕێگاێیکی قیرتاو دوی گه‌یشتن به شار ئێوه ده‌باته گۆڕه‌پانی شێرگا . له‌وه به دواوه‌ش ده‌بێ نزیکه‌ی 20 چرکه لێ بۆخڕن تا بگه‌نه سێ ڕایی لفور و دوای ئه‌وه له‌و ڕێگایه‌ی که به‌ره‌و شاری لفور ده‌ڕوات ، بڕۆن ، دوای 15 کیلومه‌تر له ڕێگای قیرتاوه‌وه ده‌گه‌نه ئاوبه‌ندی لفور . له‌وه به دواوه ئیتر ڕێگا قیرتاو نیه و خاکیه .
له‌وه به دواه له ڕێگای خاکیه‌وه دوای ئاوبه‌نده‌که ده‌بێ 34 کیلومه‌تر له نیو مێشه‌دا بڕۆن . ئه‌م ڕێگا به هۆی ئه‌وه‌ی که خۆڵه و قه‌مچ و پێچاوی و به‌ره‌و ژووره نزیکه‌ی 5/2 ده‌خایینێت . له‌م ڕێگادا ده‌گه‌نه جه‌ند دوو ڕێگایی که به‌م تابڵۆه که له سه‌ری نووسراو "به‌ره‌و پێشه‌وا زاده گه‌زۆ " ڕێنمایی ده‌کرێن .
ڕێژاوی گه‌زۆ تاڤگه‌ێیکی 75 مه‌تریه که له به‌رزی شاخه‌وه و لای ژووروی شیوه‌وه ده‌خۆڕێته نێو شێوه‌که‌وه . له خواری شێوه‌که‌وه‌ش به هۆی خۆڕینی تۆندی ئاوی تافگه‌وه حه‌وزێکی جوان پێک هاتوه که ئاوی ئه‌م حه‌وزه له درێژه‌ی ئه‌م شیوه‌دا ده‌بینرێت و به شێوه‌ی چه‌م و ڕووبار له‌و شێوه‌دا به‌ره‌و خوار ده‌چێت . دیواری ئه‌م تاڤگه‌ش له به‌رده که شێوه‌ی تۆ تۆه که ئه‌م شێوه تۆ تۆه‌ش ، جوانی ئه‌و تافگه‌ی دووبه‌رابه‌ر کردوه .