به‌هه‌شتیه‌کان له ڕۆژی په‌سڵاندا په‌رۆشی چین ؟
ئه‌وان په‌رۆشی ئه‌وه‌ن که نه‌کوو خوای گه‌وره به وردی حسێب و کتێبیان له گه‌ڵ بکات و ده‌ستیان خاڵی بێ ؟ ئێمه‌یش هه‌موو کات ئه‌م نزایه لای خوا بکه‌ین که خوایه : الهَنا عامَلنا بِهِ فَضلَک وَ لا تُعامِلنا بِعَدلک . به‌م شێوه‌یه که ئه‌گه‌ر خوا به ته‌واوی و به دادگه‌ری هه‌ڵس و که‌وتمان له گه‌ڵ بکات و بیه‌وێ به وردی حسێب و کتێبمان له گه‌ڵ بکات داماو ده‌بین ...
له ڕاڤه‌ی "سُوءَ الْحِسَابِ " بڕواداره به‌ڵێنده‌ره‌کان و ئه‌و که‌سانه‌ی که فه‌رمانی خوایان به جێ هێناوه ، لێی ئه‌ترسن ؛ به‌و شێوه‌ی که له‌م ئایه‌ته‌دا هاتوه : « وَالَّذِینَ یَصِلُونَ مَا أَمَرَ اللَّهُ بِهِ أَنْ یُوصَلَ وَیَخْشَوْنَ رَبَّهُمْ وَیَخَافُونَ سُوءَ الْحِسَابِ؛ ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌وه‌ی که خوا فه‌رمانی داوه به پیوه‌ندی له گه‌ڵیا پێوه‌ندی له گه‌ڵ ده‌به‌ستن و له خوای خۆیان ده‌ترسن و په‌رۆشی دژواری حسێب و کتێبن . " ( ڕه‌عد / 21 )
ئه‌وان په‌رۆشی ئه‌وه‌ن که نه‌کوو خوای گه‌وره به وردی حسێب و کتێبیان له گه‌ڵ بکات و ده‌ستیان خاڵی بێ ؟ ئێمه‌یش هه‌موو کات ئه‌م نزایه لای خوا بکه‌ین که خوایه : الهَنا عامَلنا بِهِ فَضلَک وَ لا تُعامِلنا بِعَدلک . به‌م شێوه‌یه که ئه‌گه‌ر خوا به ته‌واوی و به دادگه‌ری هه‌ڵس و که‌وتمان له گه‌ڵ بکات و بیه‌وێ به وردی حسێب و کتێبمان له گه‌ڵ بکات داماو ده‌بین .
زۆرزانا عه‌للامه ته‌باته‌بایی له په‌رتووکی "معاد " ده‌ڵێ : " له‌وه‌ی که مه‌به‌ست له "سُوءَ الْحِسَابِ " له‌م ئایه‌تدا "استقصاء" یه ( واته به وردی تاوتوێکردن ) ، شێعه و سۆننه هاو بیرن و له‌سه‌ر ئه‌وه دڵنیان که ئه‌م مانایه له پیغه‌مبه‌ری ئیسلام ( د . خ ) ڕاگێنراوه هاو قسه‌ن " ( کتێبی "الانسان بعدالدنیا" ، ل 49 ) .
هۆشمان بێ هه‌ر به‌و شێوه که ئێمه په‌رۆشی ئه‌وه‌ین که خوا به وردی تاوتوێمان بکات و هه‌قمان لێ بسێنێت و له ڕووی دادوهریوه له گه‌ڵمان هه‌ڵس وکه‌وت بکات ، خۆیشمان له سێوی ژیانماندا و جۆری هه‌ڵس و که‌وتمان له گه‌ڵ خه‌ڵکی له ڕێزی جۆرا و جۆر چ له بنه‌ماڵه و کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕهمیاری و ئابووری وشیار بین .
له گه‌ڵ قه‌رزدار و کرێچیدا خۆرگری بکه‌ین ... هه‌ر که قه‌رزه‌که‌مان که‌وته دواوه زوو ده‌س نه‌که‌ین به هه‌ڕه‌شه گۆڕه‌شه و ئابروو بردن ... کاتیان پێ به‌ین ، خۆڕاگر بین و له گه‌ڵیاندا بسازین .
له ته‌فسیری « عیاشی»دا پێنج لێ گێڕانه‌وه هاتوه که که ئه‌وه ده‌گه‌ینێ که مه‌به‌ست له یخافون سوء الحساب له ئایه‌تی 21 سووره‌ی ڕه‌عد ئه‌مه‌یه که ئه‌وان ئه‌ترسن که له له کاتی لێ پرسینه‌وه‌دا به وردی حسێب و کتێب بکرێن و تا دوایین کرده‌وه پرسیاریان لێ بکرێ .
له‌وه ده‌ترسن که چاکه‌کانیان به حسێب نه‌ێیت له به‌ر ئه‌وه‌ی که خوا وه‌ری نه‌گرێ لێیان و خراپه‌کانیان به ته‌واوی حسێب بکرێ له به‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌مووی خراپ و تاوان بوه .
یه‌که‌م له ئه‌بو ئیسحاق که ده‌ڵێ بیستم له پیشه‌وا سادێق ( ر . خ ) : « یقول فی سوء الحساب: لا یقبل حسناتهم و یوخذون بسیئاتهم ؛ سه‌باره‌ت به ئایه‌تی سوء الحساب ده‌یفه‌رموو : ترسی ئه‌ویانه هه‌یه که چاکه‌کانیان لێ وه‌رنه‌گرن و به‌س به پێی خراپه‌کانیان حسێب بکرێن . " ( ته فسیر عه یاشی، ل 211 ) .
دوه‌م له هیشامی کۆڕی سالم له پیشه‌وا سادێق ( ر . خ ) : « یخافون سوء الحساب: قال: یحسب علیهم السیئات، و لا یحسب له‌م الحسنات و هو الإستقصآء ؛ سه‌باره‌ت به ئایه‌تی سوء الحساب فه‌رمووی : مانای ئه‌مه‌یه که چاکه‌کانیان لێ وه‌رنه‌گرن و به‌س به پێی خراپه‌کانیان پرسانهوهیان لێ بکرێ که ئه‌مه‌ش ڕاستی " استقصاء" یه واته : له پرسینه‌وه‌دا به ته‌واوی مامه‌ڵه بکرێت و حه‌تا شته بچووکه‌کانیش به حسێب بێن . "( ته فسیر عه یاشی، ل 211 ) .
پیشه‌وا سادێق ( ر . خ ) به منی گۆت : به جێ هێنانی پێوه‌ندی خزمایه‌تی ده‌بێته هۆی ئاسانی حسێب و کتیب له ڕۆژی په‌سڵاندا دوای ئه‌وه‌ش ئه‌م ئایه‌تی خوێنده‌وه : ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌وه‌ی که خوا فه‌رمانی داوه به پیوه‌ندی له گه‌ڵیا پێوه‌ندی له گه‌ڵ ده‌به‌ستن و له خوای خۆیان ده‌ترسن و په‌رۆشی دژواری حسێب و کتێبن . "
سێیه‌م له هیشامی کۆڕی سالم له پیشه‌وا سادێق ( ر . خ ) سه‌باره‌ت به سوء الحساب : « و یخافون سوء الحساب : قال : الإستقصآء والمدآقة. و قال : یحسب علیهم السیئات و لا یحسب له‌م الحسنات ؛ فه‌رمووی : به مانای ئه‌وه‌یه که به وردی لێیان بپرسنه‌وه و به ته‌واوی حسێب و کتێبیان له گه‌ڵ بکه‌ن و فه‌رمووی : خراپه‌کانیان حسێب بکرێت و چاکه‌کانیان به حسێب نه‌ێیت . " ( ته فسیر عه یاشی، ل 210 ) .
چواره‌م له حه‌مادی کۆڕی عۆسمان له پیشه‌وا سادێق ( ر . خ ) : « أنه قال لرجل : یا فلان ! ما لک و لاخیک ؟! قال : جعلت فداک ! کان لی علیه حق ، فاستقصیت منه حقی ! قال : أبو عبد الله علیه السلام : أخبرنی عن قول الله : و یخافون سوء الحساب !؟ أتراهم خافوا أن یجور علیهم أو یظلمهم ؟! لا والله ! خافوا الإستقصآء و المدآقة ؛ پیشه‌وا گۆتی به پیاوێک : فڵانی بۆچ وا له گه‌ڵ براکه‌ت هه‌ڵس و که‌وت ده‌که‌ی ؟! گۆتی به قۆربانت بم ! مافێکم به سه‌ر براکه‌م بوو به ته‌وای لێم سه‌نده‌وه و تا دوایین به‌شی مافکهم له گه‌ڵی حسێبم کرد ! پیشه‌وا فه‌رمووی : تا پێم بڵێ بزانم مانای ئه‌م وته‌ی خوا چیه که ده‌فه‌رموێت : بڕواداران له سوء الحساب ده‌ترسن ؟! ئایا له‌وه ده‌ترسن که خوا نادادوه‌ر بێ له گه‌ڵیان یان سته‌میان لێ بکات ؟! سوێند به خوا وانیه! به‌ڵکوو له‌وه ده‌ترسن که خوا به وردی هه‌موو کرده‌وه‌یان له گه‌ڵیان حسێب بکات . " ( ته فسیر عه یاشی، ل 210 ) .
له ته‌فسیری « عیاشی»دا پێنج لێ گێڕانه‌وه هاتوه که که ئه‌وه ده‌گه‌ینێ که مه‌به‌ست له یخافون سوء الحساب له ئایه‌تی 21 سووره‌ی ڕه‌عد ئه‌مه‌یه که ئه‌وان ئه‌ترسن که له له کاتی لێ پرسینه‌وه‌دا به وردی حسێب و کتێب بکرێن و تا دوایین کرده‌وه پرسیاریان لێ بکرێ .
پێنجه‌م له محه‌ممه‌دی کۆڕی عیسا هه‌ر به‌و به‌ڵگه‌وه له پیشه‌وا سادێق ( ر . خ ) : ده‌گێڕێته‌وه که : پیشه‌وا پرسیاری کرد له پیاوێک که براکه‌ی شکاتی لێ کردبو : بۆچ فڵان برات شکاتی لێ کردوی ؟! ئه‌ویش گۆتی ئایا له من شکاتی کردوه له به‌ر ئه‌وه‌ی که مافی خۆمم به ته‌واوی لێ داوا کردوه ؟! پیشه‌وا تووڕه بوو و دوای ئه‌وه گۆتی : وا ئه‌زانی ئه‌گه‌ر له گرتنی مافت له براکه‌ت سه‌خت بگری (استقصاء) ، کارێکی خراپت نه‌کردوه ؟! دا بڵێ به من بزانم ئه‌وه‌ی که خوا له قۆرئاندا ده‌فه‌رموێت : « و یخافون سوء الحساب » ، ئایا له‌وه ده‌ترسن که خوا نادادوه‌ر بێ له گه‌ڵیان یان سته‌میان لێ بکات ؟! سوێند به خوا وانیه! به‌ڵکوو له‌وه ده‌ترسن که خوا به وردی هه‌موو کرده‌وه‌یان له گه‌ڵیان حسێب بکات (استقصاء) ! خوا ئه‌م ورده‌کاریه‌ی به سوء الحساب ناو بردوه ؛ که وابوو هه‌ر که‌س سه‌ختگیری بکات(استقصاء) تووسی کاری خراپ و ناشیرین بوه . "
زۆرزانا عه‌للامه ته‌باته‌بایی له په‌رتووکی "معاد " ده‌ڵێ : " له‌وه‌ی که مه‌به‌ست له "سُوءَ الْحِسَابِ " له‌م ئایه‌تدا "استقصاء" یه ( واته به وردی تاوتوێکردن ) ، شێعه و سۆننه هاو بیرن و له‌سه‌ر ئه‌وه دڵنیان که ئه‌م مانایه له پیغه‌مبه‌ری ئیسلام ( د . خ ) ڕاگێنراوه هاو قسه‌ن " ( کتێبی "الانسان بعدالدنیا" ، ل 49 ) .
مه‌جلێسی له دوو کتێبی حسه‌ینی کۆڕی سه‌عید له قاسم له عه‌بدۆل سه‌مه‌دی کۆڕی به‌شیر له مه‌عاویه ده‌گێڕێته‌وه که : «قال: قال لی أبو عبدالله علیه السلام: إن صلة الرحم ته‌ون الحساب یوم القیمة. ثم قرأ: یصلون مآ أمرالله به أن یوصل و یخشون ربهم و یخافون سوء الحساب؛ مه‌عاویه ده‌ڵێ پیشه‌وا سادێق ( ر . خ ) : به منی گۆت : به جێ هێنانی پێوه‌ندی خزمایه‌تی ده‌بێته هۆی ئاسانی حسێب و کتیب له ڕۆژی په‌سڵاندا دوای ئه‌وه‌ش ئه‌م ئایه‌تی خوێنده‌وه : ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌وه‌ی که خوا فه‌رمانی داوه به پیوه‌ندی له گه‌ڵیا پێوه‌ندی له گه‌ڵ ده‌به‌ستن و له خوای خۆیان ده‌ترسن و په‌رۆشی دژواری حسێب و کتێبن . "