مێژووی پارێزگای ئازربایجانی ڕۆژئاوا
له‌باری مێژووییه‌وه، مێژووی ئازربایجان له‌گه‌ڵ مێژووی ماده‌کان تێکه‌ڵه و واته بنه‌ڕه‌تێکی کوردی هه‌یه. ماده‌کان پاش هاتنیان بۆ ئێران به‌ره‌به‌ره به‌شه‌کانی ڕۆژئاوای ئێرانیان داگیر کرد.
هه‌ر له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌وروبه‌ری ئازربایجان به ده‌ستی چه‌ند حکومه‌تی دیکه وه‌ک ئاشوور له باکووری مێزۆپۆتامیا، هیق له ئاسیای چکۆله، ئۆراتۆ له باکوور و باکووری ڕۆژئاوا، کادۆسی له ڕۆژهه‌ڵات و کاسیان له ده‌وه‌ری چیا و شاخه‌کانی زاگروس بووه. پاش دامه‌زرانی حکومه‌تی ماد، ئازربایجان وه‌ک "مادی چکۆله" ناوبانگی ده‌رکرد و شاره که‌ونینه‌کانی هه‌مه‌دان، ڕه‌ی، ئه‌سفه‌هان و کرماشانی له‌خۆ ده‌گرت.
هه‌ندێ که‌س ڕایان وایه که ناوی ئازربایجان له "ئازه‌رئابادگان" گیراوه و واتای مه‌ڵبه‌ندی ئاگر ده‌دات. گه‌وره‌ترین ئاته‌شگاکانی زه‌رته‌شتی له‌م ناوچه‌دا بوونه و نموونه‌کانی هێشتا له باکووی پایته‌خت کۆماری ئازربایجان ماونه‌ته‌وه. گرووپێکی دیکه ناوی ئازربایجان ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ هه‌بوونی سه‌ردارێک به‌نێوی ئاتۆرپات یان ئاترۆپاد. ئه‌م گرووپه ده‌ڵێن پاش داگیرکردنی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌سکه‌نده‌ری مه‌قدوونییه‌وه، سه‌ردار ئاترۆپات له‌ئازربایجان سه‌ری هه‌ڵدا و ڕێگای نه‌دا ئازربایجان داگیر بکرێت.
پاشان هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ناوی گۆڕایه ئاتۆرپاتگان، حکومه‌تی جێگرانی ئاتۆرپات له‌ئازربایجان له‌سه‌رده‌می ئه‌شکانییه‌کانیشدا درێژه‌ی هه‌بوو و ئه‌م ناوچه توانی سه‌ربه‌خۆیی خۆ له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌شکانیدا بپارێزێت و له‌کۆتاییدا حکومه‌تی ساسانییه‌کان توانی ببێته حاکمی ناوچه‌ی ئازربایجان.
له‌سه‌رده‌می هاوچه‌رخیشدا کاتى سەرھەڵدانی دەوڵەتی سەفەوی لە ئێران، بەشێکی ورمێ بەدەستی میرانی برادۆستەوە بوو. لە شاری خۆییش میرانی دومبولی بە رەگەز کورد حوکمڕانی شاریان دەکرد. کە شاعەبباسی گەورە بە یارمەتی تورکمانی ئەفشار ھاوردە، ھێرشی بردە سەر قەڵای دمدمى پێگەی میرانی برادۆست، قەڵاکە داگیرکرا و ئەمیرخانی برادۆست لە ناوبرا. دوای ئەم شەڕە خوێناوییە حوکمڕانیی ئەم شارە و دەوروبەری درا بە ھۆزی ئەفشار و دواتر بۆ بەرپەرچدانەوەی ھێرشی کوردی بڵباس ھۆزی قەرەپەپاخیش ھێنرانە دەشتی سندوس و نەغەدە. شۆرشەکانی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری و سمکۆی شکاک دوو بەرسەرھاتی گرنگ بوون کە کوشتاری خوێناوی و ماڵوێرانیی بەدووای خۆی ھێنا. لە شەڕی جیھانیی یەکەمدا بە پلانێکی نھێنی ماڕشەممونی ئاشووری بە دەستی سمکۆوە کوژرا و ئاشووبی نێوان کورد و ئاشووری زیانێکی گەورەتری بە ھەرێمەکە گەیاند.
سایت جام کوردی