• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 90
  • دوو شەممه 18/5/1395
  • رۆژژمێر :

باشترین ڕێگا بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان بە پێی قسەى زانایان
 

چەندەها توێژینەوەى جیاواز ئەنجامدراون لەسەر باشترین ڕێگاکان بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان و لە کۆتا توێژینەوەشدا سەبارەت بە وازهێنان لە جگەرە کێشان ڕێگایەکى ئاسان پێشنیار دەکات.
نیکۆلا لیندسۆن هاولێى لە زانکۆى ئۆکسفۆرد کە توێژینەوەیەکى تازەى لە جۆرناڵى ساڵانەى پزیشکى ناوەکیدا بڵاوبووەتەوە دەڵێت "زۆرێک لە خ٠ەڵکى بڕوایان وایە کە باشترین ڕێگا بۆ وازهێنان لە جگەرە کێشان ئەوەیە بڕەکەى کەمبکەنەوە".


بەڵام ئەنجامى توێژینەوەکە پێچەوانەى ئەوەى سەلماندووە، نیکۆلا و هاوکارەکانى توێژینەوەکەیان لەسەر ٧٠٠ کەسى بەریتانى ئەنجامداوە کە بە لایەنى کەمەوە ڕۆژى ١٥ جگەرەیان کێشاوە، بەڵام پلانیان هەبووە بۆ وازهێنان.
هەموو ئەو کەسانە وتویانە کە لە ماوەى دوو هەفتەدا واز لە جگەرەکێشان دەهێنن، نیوەیان لە پڕ وازیان لێ هێناوە، نیوەکەى تریشیان بەرە بەرە کەمیان کردووەتەوە و ئینجا وازیان لێ هێناوە، هەر دوو گروپەکەش نیشانەکانى وازهێنان لە جگەرەکێشان و کەمى نیکۆتینیان پێوە دیار بووە.


دواى ٤ هەفتە وێژەرەکان دووبارە توێژینەوەیان لەسەر ئەو کەسانە ئەنجامداوەتەوە و دواى ٦ مانگى تریش دووبارەیان کردووەتەوە.
ئەوانەى کە لە پڕ وازیان هێنابوو %٢٥ زیاتر پابەندبوون بە بڕیارەکەیانەوە لەو کەسانەى کە بەرە بەرە وازیان لێ هێنابوو، ئەوانەى بە تەواوەتى وازیان لە جگەرەکێشان هێنابوو %٤٩ یان ئەوانەبوون کە لە پڕ وازیان هێنابوو، %٣٩ ش ئەوانەى بەرە بەرە وازیان هێنابوو.
ئەمە لە کاتێکدایە خەڵکى هێشتا وا بە باشترى دەزانن کە بەرە بەرە وازبهێنن وەک لەوەى لە پڕ بڕیار بدەن، هەرچەندە ئەنجامى تویژینەوەکە پێچەوانەکەى دەسەلمێنێت.