تاوانبارانی ئه‌ندامی گرووپی تیرۆریستی "ته‌وحید و جه‌هاد"له سێداره دران
دادستێنیی گشتی پارێزگای کوردستان ئاشکرای کرد که حوکمی له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر هۆکاران و ده‌ستوپه‌یوه‌نده ته‌کفیری و سه‌له‌فییه‌کانی تێوه‌گلاوه له شه‌هیدکردنی دوو مامۆستای گه‌وره‌ی کوردستانی جێبه‌جێ کردووه.
له راگه‌یێندراوی دادستێنیی گشتی کوردستاندا هاتووه: به‌ره‌به‌یانی رۆژی سێ شه‌مه ۱۲‌ی گه‌لاوێژ ئه‌و سه‌لفیانه‌ی که ده‌ستیان بووه له کرده‌وه تیرۆریستییه‌کانی شه‌ش ساڵ له‌مه‌وپێشی پارێزگای کوردستاندا له سێداره دراون.
هه‌روه‌ها ئاماژه دراوه که له پێناو جێبه‌جێ کردنی حوکمی شه‌ریعه‌تی ئیلاهی و به‌رگری له مافی سته‌م لێکراون، تاوانبارانی ئه‌ندامی گرووپی تیرۆریستی و ته‌کفیری ناسراو به "ته‌وحید و جه‌هاد" که ده‌ستیان بووه له شه‌هید و بریندار کردنی چه‌ندین که‌س له‌وانه دوو مامۆستای گه‌وره‌ی کوردستان، حوکمی له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بووه.
له‌و ڕاگه‌یێندراوه‌دا ئاماژه دراوه‌ته به‌شێک له تاوانه‌کانی ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه، ڕێخستنی گرووپی تیرۆریستی ته‌کفیری به مه‌به‌ستی شه‌ڕ و ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی چه‌کدارانه له ناوخۆی وڵات، تیرۆر و کوشت و بڕی خه‌ڵکی بێ تاوان و هه‌ندێ له مامۆستایان له‌وانه شه‌هید مامۆستا شێخولئیسلام و مامۆستا بورهان عالی، شه‌هیدکردنی ژماره‌یه‌ک ژینگه پارێزی سنه، ڕفاندن و شه‌هیدکردنی هه‌ندێ شارۆمه‌ند له‌وانه خه‌لیفه فه‌رهادی خه‌ڵکی قوروه و هه‌دایه‌ت حه‌سه‌ن خانی خه‌ڵکی ئیسلام، دابین کردنی چه‌ک و دروست کردنی زیاتر له ۵۰ بۆمبی ئاماده‌ی ته‌قینه‌وه، بۆمب دانه‌ریی له شوێنه جیاوازه‌کانی سنه، دزی چه‌کدارانه له شاری قوروه، زه‌نجان و بیجار، بڵاوکردنه‌وه‌ی خواردنی ژاراوی بۆ تیرۆری هه‌ندێ هاووڵاتی کوردستانی، هێرش بۆ سه‌ر ناوه‌ندی پۆلیسی ئینتزامی و پۆلیسی هاتوچوو که بووه هۆی شه‌ید بوونی ۱۱ که‌س و بریندار بوونی ۲۰ که‌سی دیکه.
به‌شێکی دیکه‌ی جه‌نایه‌تی ئه‌م گرووپانه به‌م شێوه ئاماژه‌ی پێدراوه؛ هه‌وڵ بۆ دزی چه‌کداری له بانکه‌کانی پارێزگای کوردستان و ته‌قه کردنی بێ ئامانج روو له خه‌ڵک له مه‌یدانی ئازادی سنه که بووه هۆی شه‌هید بوون و بریندار بوونی ۱۴ که‌س.
کرده‌وه‌کانی ئه‌م گرووپه بووه هۆی شه‌هیدبوونی ۲۱ که‌س و برینداربوونی ۴۰ که‌س.
شیاوی ئاماژه‌یه که لێکۆڵینه‌وه له‌م دۆسیه به هۆی به‌ربڵاوی تاوانه که و هه‌روه‌ها ڕچاوکردنی لایه‌نه‌کانی مافی شاره‌وانی زیاتر له ۶ ساڵی خایاند و له‌و دۆسیانه‌ی که یاسا ڕێگه‌ی ده‌دا دڵۆڤانی ئیسلامی بووه هۆی داشکانی سزاکان.
ئاژانسی هه‌واڵی مێهر