پەیوەندی سعوودیە و ئیسرائیل خنجرێک بوو لە پشتی ئوممەتی ئیسلام درا
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەرکەوتن و زڕانی پەیوەندی و دۆستایەتی نێوان سعوودیە و ڕژێمی زایۆنی وەک خەنجەرێک دەزانن کە لە پشتەوە لە ئوممەتی ئیسلامی کوتراوە.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی نووسینگەی ڕێبەریی، ئەمڕۆ دووشەمە ۱۱ ی گەلاوێژ، ئایەتوڵڵا خامنەیی لەگەڵ هەزاران کەس لە چین و توێژەکانی خەڵکی ئێران دیداری کرد.
بابهتەکانی وەک بەرجام، هەڵنەگیرانی گەمارۆکان، کێشەی ئابووری و بژێوی خەڵک و نائەمنی و پرسەکانی ناوچەکە و جیهان و پیلانەکانی دوژمنانی ئوممەتی ئیسلامی بەشێک لەو بابەتانە بوون کە ئایەتوڵڵا خامنەیی لەو دیدارەدا باسیان لێ کردووە.
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بە جەخت لەسەر ئەوەی کە پاش ۶ مانگ لە تێپەڕبوون بەسەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی هێشتا گەمارۆکان هەڵنەگیراوە ئاماژەیان دایە بێ بەڵێنی ئەمریکاییەکان و وتیشیان: بەرجام وەک ئەزموونێک بێ ئەنجام بوونی دانوستان لەگەڵ ئەمریکاییەکانی نیشان دا و دووبارە سەلماندنی کە ڕێگای پێشکەوتنی وڵات و باشتربوونی دۆخی ژیانی خەڵک لە ناوخۆی وڵاتە نەک لە لای دۆژمنان کە بەردەوام ناوچە و جیهان دەشڵەژێنن.
ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی لە درێژەدا باسیان لە هەرا وتەنگژەکانی ئەمڕۆی ناوچەکە کرد و وتیان: شوێن پێی ئەمریکاش لەم بابەتانە دیارە.
جەختیشیان کردەوە کە ئاشکرابوونی پەیوەندییەکانی نێوان دەوڵەتی عەرەبستان و ئیسرائیل خەنجەرێک بوو کە لە پشتی ئوممەتی ئیسلام درا و ئەم کارەی سعوودییە تاوان و خەیانەتێکی گەورەیە بەڵام ئەمریکاش ڕۆڵی بووە لەم غەڵەتە گەورەدا چوونکوو سعوودیە چاولەدەسی ئەمریکایە.